ناوهڕۆك
ناساندن
تەڵعەت تاھیر (بە عەرەبی: طلعت طاهر، بە ئینگلیزی: Talat Tahir)، ناوی تەواوی تەڵعەت تاهیر خورشیدە و لە ١٨ـی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٣ لە قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە و نووسەر و شاعیرێکی کوردە. لە کۆتاییەکانی هەشتاکان دەستی بە نووسینی شیعر کردووە. ماوەیەک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ بووە. گۆرانیبێژی کورد، زیاد ئەسعەد بەشێک لە گۆرانییەکانی لە هۆنراوەکانی تەڵعەت تاهیرەوە وەرگیراون.
ژیاننامە
| ناوی تەواو | تەڵعەت تاهیر خورشید |
| پیشەی ئەدەبی | شاعیر و نووسەر |
| لەدایکبوون | ١٨/١/١٩٧٣، مەخموور، هەولێر |
| خوێندنی سەرەتایی | خوێندنگای قەرەچوغ، مەخموور |
| خوێندنی ناوەندیی | خوێندنگای ئیبن خەلەکان |
| خوێندنی ئامادەیی | ئامادەیی عەنکاوە |
| خێزان | ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، دوو کچ (هانە و وێنە) |
| خوێندنی باڵا | خوێندنی تەکنیکی، پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی |
کاروچالاکییەکانی
- یەکەم شیعری لە ١٩٨٦ بە ناونیشانی ساباتی خۆشەویستی لە ڕۆژنامەی هاوکاری بڵاوکردووەتەوە.
- ئەندامی دەستەی نووسەرانی چەندین گۆڤار و پاشکۆی ئەدەبی بووە.
- ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
- جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ.
- چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەدەبیاتی کوردی و جیهانییەوە بڵاوکردووەتەوە.
بەرهەمەکانی
- لەبەر ئاوازێک نایەوێ ببێتە گۆرانی، شیعر، ٢٠٠٩.
- دەرچوون لە سووڕی نووسین، وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی، ٢٠١٨.
- بنەچەی سەوسەن، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٠.
- عەتری ئەو عاشقانەی مردن، وەرگێڕانی شیعر، کۆڕبەندی شیعرەکانی شاعیری عەرەب ئەدۆنیس، ٢٠١٦.
- ئارام بە هاملێت، شێتی ئۆفیلیا هەڵمژە، وەرگێڕانی شیعری ئەدۆنیس، ٢٠١٢.
سەرچاوەکان
6646 بینین