گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-02-00:43:00 - کۆدی بابەت: 12738
گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا (بە عەرەبی: أهمية شرب الماء في الشتاء، بە ئینگلیزی: The importance of drinking water in winter)، خواردنەوەی ڕێژەیەکی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ تەندروست مانەوەی لەش ئەمەش لە هەموو وەرزەکاندا ڕاستە جا هاوین بێت یان زستان، بەڵام لە وەرزی هاویندا زیاتر ئاو دەخورێتەوە بەهۆی تینوێتی بەڵام لە زستاندا وا نییە، چونکە لەم وەرزەدا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکەیت و بەو هۆیەوە کەمتر ئاو دەخۆیتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، ڕەنگە هەستی پێ نەکەیت کە لە وەرزی زستاندا هەمان ڕێژەی شلەمەنی لەدەست دەدەیت وەک لە وەرزی هاویندا.

نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەش

لە وەرزی زستاندا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکەیت بە بەراورد بە هاوین، بەڵام هەندێک نیشانە هەیە نیشانی دەدات کە جەستەت پێویستی بە ئاوە وەک:

  • ڕەنگی تۆخ میز و بۆنێکی بەهێز
  • وشکبوونەوەی دەم و لێو و چاو
  • گێژیبوون
  • ژانەسەر
  • گرژبوونی ماسولكە
  • شەکەتی و ماندوێتی

چۆن وابکەین لەشمان شێدار بمێنیتەوە لە وەرزی زستاندا؟

بەگشتی واباشە ڕۆژانە ٧ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، چونکە خواردنەوەی ئاوی پێویست ئاسانترین ڕێگایە بۆ شێدارمانەوەی لەش، بەڵام ڕەنگە خواردنەوەی ئاو لە وەرزی زستاندا شتێک نەبێت کە حەزت لێی بێت بۆیە لێرەدا چەند ڕێگایەک هەیە وەک ئاسانکارییەک بۆ شێدارمانەوەی لەش لە وەرزی زستاندا:
١- دیاریکردنی بڕی ئەو ئاوەی دەتەوێت بیخۆیتەوە لە ڕۆژێکدا.
٢- لە وەرزی زستاندا ئاوی گەرم بخۆرەوە.
٣- خواردنی خواردنەوە گەرمەکان وەک شۆربا و چای سەوز و شەربەت و شیر.
٤- خواردنی میوە شێدارەکان وەک پڕتەقاڵ و ترێ و کێوی و چەندانی تر کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە.

هۆکارە سەرەکییەکان بۆ زیاتر وەرگرتنی ئاو لە مانگەکانی وەرزی زستاندا

١- تەنها لەبەر ئەوەی تینوو نیت مانای ئەوە نییە کە جەستەت شێدارە، زۆرجار ئاوچنیانی لەش لە زستاندا دەستنیشان ناکرێت بەتایبەتی ئەگەر هەست بە سەرما بکەیت و ئارەق نەکەیتەوە.
٢- گەرمکردنی دەستکرد: هەوای وشک دروست دەکات کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، ئەمەش دەتوانێت بۆ پێستمان خراپ بێت چونکە لە سەرمای دەرەوە دەچینە ژینگەیەکی گەرمەوەی وەک ماڵەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست، خواردنەوەی ئاوی زیاتر یارمەتی پێستت دەدات بۆ درەوشاوەیی و لابردنی پیسی لە جەستەتدا.
٣- لە مانگەکانی وەرزی زستاندا زۆر زیاتر تووشی ڤایرۆس و هەوکردن دەبین، سیستەمی بەرگریمان لە مەترسیدایە ئەگەر ئاوی پێویستمان نەبێت چونکە پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە تەواوی جەستەمان پاک بۆتەوە لە پاشماوەی نەخۆشییەکان و بەکتریا زیانبەخشەکان کە ئەمەش لە جەستەدا بەهۆی زۆر خواردنەوەی ئاوەوە ڕوودەدات، دەبێت ئەوە بزانین کە ئاو زۆر گرنگە بۆ کارکردنی هەموو ئەندامەکانت، بەشێکی گەورەیە لە هێشتنەوەی سیستەمی بەرگریت کە لە ئاستێکی گونجاودا کاردەکات، هەروەها ئەگەر ئاوچنیانی جەستەمان هەبێت دەکرێت هەموو سیستەمی بەرگری دەست بکات بە تێکچوون.
٤- هەروەها نەمانی ئاو لە جەستەدا دەتوانێت ئاستی وزە کەم بکاتەوە، هەروەها کاتێک شلەمەنی کەم دەبێتەوە جەستەت هەست بە ماندوێتی و لاوازی دەکات لە ئاستی ئاسایی، بۆیە بە خواردنەوەی ئاوی زۆر خۆت ڕزگار بکە لە دابەزینی وزەی جەستەت.


سەرچاوەکان



54 بینین