پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین ڕاوێژ نورالدین بهاءالدین - به‌روار: 2024-06-21-21:48:00 - کۆدی بابەت: 13239
پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا پلاتفۆرمێکی سەربەخۆی کوردیی ئازادە، کە لە وێبسایت و ئاپلیکەیشن وسۆشیال میدیای تایبەت بە خۆی پێکدێت، گرنگی دەدات بە هەموو بابەتە جیاوازەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا لە ڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، و بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ و ئەلکترۆنی بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات. لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن گرووپی کارسازەوە دروست کراوە. ماڵپەڕەکە خاوەنی هەزاران بابەتی نووسراوی جیاوازە بە زمانی کوردی.

ناوی تەواو پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا
دامەزراندن   ١٠/٦/٢٠٢٢
بنکە   پێگەی نێو تۆڕ
جۆر   تایبەت
باوان  کارساز گروپ
 

ئەپلیکەیشنی تەکنەلۆژیا

ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین ئاپی تەکنەلۆژی بە زمانی  کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!

تایبەتمەندیەکانی ئاپی تەکنەلۆژیا

  • تێست و پێداچوونەوەی مۆبایل و ئایپاد
  • هەزاران بابەتی تەکنەلۆژی
  • هەواڵە تەکنەلۆژیەکان
  • پرسگەی تەکنەلۆژیا بۆ پرسیار و وەڵام
  • ئەکادیمیای تەکنەلۆژیا
  • تێست و پێداچوونەوەی کۆمپیوتەر و لاپتۆپ

لینکی داگرتنی ئاپی تەکنەلۆژیا

ئێستا ئاپی یەکەمین و گەورەترین پلاتفۆرمی تەکنەلۆژی کوردی بێبەرامبەر دابەزێنە!

بۆ دابەزاندنی ئەپلیکەیشنی خانمان کلیک لێرە بکە

ستراتیجی کارکردن

ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و ‌بۆشاییه‌ ڕووناکبیرییەی كه‌ له‌ بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه‌ و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری تەکنەلۆژی به‌ زمانی كوردی له‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه‌ ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه‌ زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ ڕۆشنبیرییه‌كان له‌ كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌ و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه‌ چه‌نده‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.

بۆ پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیایش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه‌، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له‌ فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.

بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه‌ و گه‌یشتن به‌و ژماره‌ فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه‌ له‌ ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانی له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ جیاوازه‌كان هه‌میشه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌.

جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی ده‌رباره‌ی پلاتفۆرمی تەکنەلۆژیا دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.



113 بینین