گروپی تەوحید و جیهاد

له‌لایه‌ن: - محمد سمیع - به‌روار: 2019-07-04-17:08:00 - کۆدی بابەت: 118
گروپی تەوحید و جیهاد

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی گروپی تەوحید و جیهاد

بزوتنەوەیەکی چەکداری جیھادییەو ھەڵقوڵاوی ڕێکخراوی قاعیدەیە لە وڵاتی مەغریبی ئیسلامی, زۆرینەی ئەندامەکانی عەرەبنو پەیمان (بەیعەت) یان داوە بە داعش لە مانگی 7/ 2014

دامەزراندن و گەشەکردن

ئەم بزوتنەوەیە (تەوحید و جیھاد) لە تشرینی یەکەمی 2011 لە رۆژئاوای ئەفریقا دامەزرا پاش ئەوەی جیابونەوە لە (رێکخستنی قاعیدە لەوڵاتی مەغریبی ئیسلامی) دوای ئەوەی ڕەتی کردەوە کە کە تیپەیەکی چەکداری بۆ عەرەبەکان دروست بکات لە ناو سریەیەکی ئەنساری سەر بە قاعیدە .

ئایدۆلۆژیا

بزوتنەوەکە پەیڕەوی لە ڕێبازی سەلەفی جیھادی دەکات ،کارەکانی خۆی لەسەر بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی جیھادی لە رۆژئاوای ئەفریقا دەکات و پێک ھاتون لە عەرەب و مافییاکانی مادە بێھۆشکەرەکان ، پاش ئەوەی بڕێکی زۆر چەکی قورس دەسکەوت کە لە لییبیاوە بۆیان دەھات .

سەرپەرشتی

سوڵتان وەلەد بادی –کە یەک لە چالاکوانە عەرەبەکان بوو لە قاعیدەی لە وڵاتی مەغریبی ئیسلامی- بزوتنەوەی تەوحید و جیھادی دروستکرد بەرلەوەی دولەت ببن لە ئەنجامی جیاوازی زۆریان لەگەڵ سەرۆکەکانی تری قاعیدەو دواتر ڵەگەلڕ بزوتنەوەی 'ئەنساری دین' یەکییان گرت .

سەرچاوەکان جیاوازن ھەندێک پییان وایە محمد وە لەد نویمر سەرپەرشتی دەکات ، ھەندێ تر پییان وایە حەمادە وەلەد ئەلخەیری سەرۆکیانە عەدنان ئەبو وەلیدی سەحراوی وتە بێژی فەرمانییانە.

فتوایان لەلایەن حەمادە وەلد خەیری مەکنی لە ئەبی قەعقاع دەردەچێت کە یەک لە چالاکوانە دیارەکانی قاعیدە بووە لە مۆریتانیا لە (ڕێکخستنی قاعیدە لەوڵاتی مەغریبی ئیسلامی)،پێشتر لە مۆریتانیا دەست بە سەرکرا بە ھۆکاری پەیوەندی بە قاعیدەوە بەڵام لە زیندان ڕادەکات لە نەواکشوتی پایتەخت.

بزوتنەوەکە چوار سرییەی دامازراند: سرییەی عەبدوڵا عەزام، سرییەی ئەبو مەسعودی زەرقاوی، سرییەی ئەبو لەیتی لەیبی،سرییەی شەھیدان و کە تیبەیەکی تریان ھەبوو بە ناوی کەتیبەی ئوسامە بن لادن.


سەرچاوەکان



2766 بینین