ئیبن حەجەرى عەسقەلانى

له‌لایه‌ن: - نھاد جلال - به‌روار: 2020-06-11-00:15:00 - کۆدی بابەت: 133
ئیبن حەجەرى عەسقەلانى

ناوه‌ڕۆك

ژیان و پێگەشتنی

ناوى ئەحمەدى كوڕی عەلى كوڕی موحەممەدى كوڕی عەلی كوڕی ئەحمەدە، ناسراوە بە ئیبن حەجەر، ئەمەش لەبەر بنەماڵەكەى كە بەوە ناسراو بوون و لە عەسقەلان نیشتەجێ ببوون.[1]

لە دوانزەى شەعبانى ساڵی حەوت سەد و حەفتاو سێی كۆچی لەدایك بووە، هەر لە سەرەتاكانى تەمەنیەوە باوكى كۆچی دوایی كردووە، بۆیە كەسانى نزیكی باوكى سەرپەرشتییان كردووەو ئەركى بەخێوكردنیان گرتوەتە ئەستۆ.[2]

بەرەبەر كە گەورە دەبوو كەوتە لەبەركردنى قورئانى پیرۆز و لە تەمەنى نۆ ساڵیدا هەموو قورئانى لەبەركرد، زۆر شەیداى شیعر بوو و زۆربەى كاتى خۆی پێوە سەرقاڵ دەكرد، تا ئەوەى خواى گەورە فەرموودەكانى پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) لەلا شیرینتر كرد و بە تەواوەتى خووى دایە ئەو بوارەو لاى مامۆستایانى تایبەتى فەرموودە فەرموودەى بیست، لەو پێناوەشدا زۆر گەڕا و چوو بۆ لاى مامۆستایانى شوێنە جیاجیاكان.[3]

ئیبن حەجەر سەر بە مەزهەبی ئیمامى شافیعی بووەو ماوەیەكیش وەك دادوەرى شافیعی لە میصر دادوەرى كردووە،[4]

مامۆستاكانى

السراج البلقيني

ابن الملقن

العراقي

البرهان الأبناسي

نور الدين الهيثمي

صدر الدين الأبشيطي

أحمد بن محمد الخليلي

أحمد بن محمد الأيكي

صالح بن خليل بن سالم

شمس الدين القلقشندي

بدر الدين بن مكي

محمد المنبجي

محمد بن عمر بن موسى

بدر الدين بن قوام البالسي

فاطمة بنت المنجا التنوخية

فاطمة بنت عبد الهادي

عائشة بنت عبد الهادي

زين الدين أبي بكر بن الحسين

زیاتر دەربارەی ئیبن حەجەر

ئیبن حەجەر بۆ دەستخستنى زانست و وەرگرتنى فەرموودە زۆر ناوچەی دەكرد و دەگەڕا، لەوانە (قاهیرە، سریاقووس، غەززە، رەملە، بەیتولمەقدیس، دیمەشق، منا، مەككە، یەمەن).[5]

ئیتر بوو بە زانایەكى هەڵكەوتەى نموونەیی و لە هەموو جیهانى ئیسلامیدا ناسراوو دیار بوو، ببووە زیندووكەرەوەى سوننەو نەیاری سەرسەختى بیدعەكاران.

زانایانى میصر و زانایانى ناوچەكانى تری جیهانى ئیسلامى دەهاتن و زانستیان لێ وەردەگرت،[6] نزیكەى بیست ساڵ لە خانەقای سوڵتان بیبرس مایەوە، دواى ئەوەى لە پۆستەكەى لابرا چوویە دارولحەديثى كامیلی و ماوەیەكى زۆر لەوێ مایەوە، دواتر دەسەلآتدارى سەردەمى ئیبن حەجەر كە مەلیك برسباى بوو و یەكێك بوو لە سەركردەكانى مەمالیكەكان لە میصر پۆستى دادوەرى مەزهەبی شافیعی دایە دەست ئیبن حەجەر، بەو بارەوە مایەوە تا دواجار خۆى وازى هێنا لەو پۆستەو لە ماڵەوە خۆی یەكلا كردەوە بۆ وانەوتنەوەو نووسین.[7]

ماوەى دادوەرى ئیبن حەجەر لە ساڵی 827 كۆچی بۆ 852 كۆچ بوو، لەو ساڵەدا خۆی وازى لێهێنا، چونكە سەرەتاش پاش چەند جار داواكارى لێی ئینجا رازى بوو.

لە ساڵی 833 كۆچیدا شاهروخى كوڕی تەیموور نامەیەكى نارد بۆ سەركردەى مەملووكیەكان سوڵتان ئەشرەف برسباى، یەكێك لە داواكاریەكانى ئەوەبوو كتێبی فتح الباری بشرح صحیح البخاری بۆ بنێرێ كە ئیبن حەجەر نووسیبووى، ئیبن حەجەریش سێ بەرگى ئەو كتێبەى بۆ نارد چونكە هێشتا هەمووى تەواو نەبووبوو، دواتر لە ساڵی 839 هەمان داواى ناردەوەو ئەویش دووبارە بڕێ بەرگى تری بۆ نارد چونكە هەمووى تەواو نەبووبوو، دواتر لە سەردەمى تاهیر جومقدا نوسخەیەكى تەواو ئامادەكرا و نێردرا بۆی، چونكە نووسینی ئەو كتێبەى لە  ساڵی 817 دەست پێكرد و لە ساڵی 842 دا تەواوى كرد، كاتێكیش نووسینەكەى بە تەواوەتى كۆتایی هات ئاهەنگێكى گەورە بۆ ئەو نووسینەى گێڕدرا و پارەیەكی زۆر بەخشرایەوەو شیعری تێدا خوێنرایەوە، خودى ئیبن حەجەریش شیعری خوێندەوە.[9]

هەروەها سوڵتان عەبدولعەزیزی حەفصیش نامەى بۆ نووسی، ئەویش نوسخەیەكى ئەو كتێبەى بۆ نارد.

ئیبنولعیمادى حەنبەلى بەمجۆرە ناوى دێنێ(شيخ الإسلام علم الأعلام أمير المؤمنين في الحديث حافظ العصر شهاب الدين أبو الفضل).[10]

نووسینەكانى

تعليق التعليق  

فتح الباري شرح صحيح البخاري 

فوائد الاحتفال في بيان أحوال الرجال المذكورين في البخاري

زيادة على تهذيب الكمال

تجريد التفسير من صحيح البخاري على ترتيب السور

تقريب الغريب

اتحاف المهرة بأطراف العشرة

أطراف المسند المعتلى بأطراف المسند الحنبلي

أطراف الصحيحين

أطراف المختارة للضياء

تهذيب تهذيب الكمال للحافظ المزي

مختصره تقريب التهذيب

تعجيل المنفعة برواية رجال الأئمة الأربعة

الإصابة في تمييز الصحابة

لسان الميزان

تحرير الميزان

تبصير المنتبه بتحرير المشتبه

طبقات الحفاظ

الدرر الكامنة في المائة الثامنة

أنباء الغمر بأبناء العمر

قضاة مصر

الكاف الشاف في تحرير أحاديث الكشاف

التمييز في تخريج أحاديث الوجي

الدراية في منتخب تخريج أحاديث الهداية

الإعجاب ببيان الأسباب

الأحكام لبيان ما في القرآن من الابهام

الزهر المطول في بيان الحديث المعدل

شفاء الغلل في بيان العلل

تقريب النهج بترتيب الدرج

الأفنان في رواية القرآن

المقترب في بيان المضطرب

التعريج على التدريج

نزهة القلوب في معرفة المبدل من المقلوب

مزيد النفع بما رجح فيه الوقف على الرفع وبيان الفصل

تقويم السناد بمدرج الإسناد

الإيناس بمناقب العباس

توالى التأسيس بمعالى ابن إدريس

المرجة الغيثية عن الترجمة الليثية

الاستدراك على الحافظ العراقي في تخريج أحاديث الأحياء

تخريج أحاديث مختصر ابن الحاجب الأصلي

تحفة الظراف بأوهام الأطراف

المطالب العالية من رواية المسانيد الثمانية

التعريف الأوحد بأوهام من جمع رجال المسند

تعريف أولى التقديس بمراتب الموصوفين بالتدليس

الأعلام بمن ولي مصر في الإسلام

تعريف الفئة بمن عاش مائة من هذه الأمة

القصد الأحمد فيمن كنيته أبو الفضل واسمه أحمد

إقامة الدلائل على معرفة الأوائل

الخصال المكفرة للذنوب المقدمة والمؤخرة

الشمس المنيرة في معرفة الكبيرة

الاتقان في فضائل القرآن

الأنوار بخصائص المختار

الآيات النيرات للخوارق المعجزات

النبأ الأنبه في بناء الكعبة

القول المسدد في الذب عن المسند

بلوغ المرام بأدلة الأحكام

بذل الماعون بفضل الطاعون والمنحة

الأجوبة المشرقة على الأسئلة المفرقة

منسك الحج

شرح مناسك المنهاج

تصحيح الروضة

نخبة الفكر في مصطلح أهل الأثر وشرحها

نزهة النظر بتوضيح نخبة الفكر

الانتفاع بترتيب الدارقطني على الأنواع

مختصر البداية والنهاية لابن كثير

تخريج الأربعين النووية بالأسانيد العلية

الأربعين المتباينة

شرح الأربعين النووية وترجمة النووي

دیوانێكى شیعریشی نووسیوە.[8]

تایبەتمەندییەکانی

ریشێكى سپی و جەستەیەكى لەڕ و زمانێكى پاراو و دەنگێكى زاڵی هەبوو، نوێژ و رۆژووى سوننەتى زۆر بوو، لە پەرستشى خوادا زۆر پێشڕەو بوو، تەواو پەیوەست بوو بە مەنهەجى سەلەفی صاڵح، كاتى تایبەتى دانابوو بۆ خوێندكارەكانى، كاتى هەبوو بۆ فەتوادان سەبارەت بەو پرسیارو كێشانەى دەبرانە بەردەمى، كاتى تایبەتیشی دانابوو بۆ نووسین.

وەفاتکردنی

لە شەوی شەممە هەژدەى مانگى ذیلحیجەى ساڵی (852) كۆچی وەفاتى كرد و لە رومەیلە ئەسپەردە كرا، مەراسیمی نوێژ لەسەركردن و ئەسپەردەكردنەكەى زۆر قەرەباڵغ بوو، ئەمیری باوەڕداران وسوڵتان هاودەم بە ژمارەیەكى زۆری زانایان و خەڵك تیایدا ئامادە بوون، خەلیفەش هات بۆ نوێژ كردن لە سەری.

په‌راوێزه‌كان

[1] - الشوكانى: البدر الطالع، دار المعرفة، بيروت، بلا سنة الطبع، ج1، ص88.

[2] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص270.

[3] - الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص88.

[4] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.

[5] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.

[6] - الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص89.

[7] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص271.

[8] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص272-273.

[9] - الشوكانى: البدر الطالع، ج1، ص88 -89.

[10] - ابن العماد الحنبلي: شذرات الذهب، ج7، ص270.


سەرچاوەکان



34568 بینین