هەوکردنی پەردەی مێشک

له‌لایه‌ن: - گلێنە ئازاد گلێنە ئازاد - به‌روار: 2022-07-14-18:27:00 - کۆدی بابەت: 153
هەوکردنی پەردەی مێشک

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەوکردنی پەردەی مێشک (بە ئینگلیزی :meningitis، بە عەرەبی: التهاب السحايا) حاڵەتێکە کەوا تیایدا ئەو پەردەیەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک دەدات تووشی هەوکردن دەبێت، کاتێک بەکتریا یاخود ڤایرۆسەکە دەچێتە ڕێڕەوی خوێن ڕاستەوخۆ دەگاتە مێشک و دڕکەپەتک و هێرش دەکاتە سەر مەنینجیس (meninges)، واتە ئەو سێ پەردەیەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک دەدات.
هۆکارەکەی زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ڤایرۆس و بەکتریا، هەروەها چەند هۆکارێکی تریش بوونیان هەیە وەک کەڕوو، مشەخۆر. بەڵام جۆری ڤایرۆسییەکە زیاتر باوە. کۆتاییەکانی وەرزی هاوین و سەرەتای پاییز بەربڵاوترین کاتی هەوکردنی ڤایرۆسی پەردەی مێشکە. ئەم حاڵەتە ئەگەری هەیە تووشی هەموو کەسێک ببێت، بەڵام زیاتر لە تەمەنەکانی (منداڵ، هەرزەکار، گەنج)ـدا باوە، هەروەها دەکرێت زۆر مەترسیدار بێت، ئەگەر  بەزوویی چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی کەسەکە، یان ژەهراویبوونی خوێن و هەروەها لەناوبردنی مێشک و دەمارەکانی. ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی کەڕوویی زیاترە. 

نیشانەکان

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە دەکرێت زۆر بەزوویی دەربکەون لەوانەش:

مەرج نیە هەموو نیشانەکان پێکەوە لە یەک کاتدا دەربکەون.

باوترین پشکنینەکان

  •  (Lumbar puncture) بریتییە لە وەرگرتنی نموونە لە شلەی ناو دڕکەپەتک.
  • چاودێری کردنی زیادبوونی پەستانی (CSF)، کە بریتییە لەو شلەیەی لە دەوری مێشک و دڕکەپەتکدا بوونی هەیە. 

ئایا ئەم حاڵەتە بڵاو دەبێتەوە؟

هۆکاری تووشبوون بە هەوکردنی پەردەی مێشک زۆرکات بەهۆی بەکتریا یاخود ڤایرۆسەوەیە.
تووشبوون بە بەکتریاکە کەمترە بەڵام مەترسیدارترە لە ڤایرۆسەکە.
ئەو هەوکردنەی دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە هەندێک کات دەگوێزرێتەوە لە ڕێگەی:
ـ پژمین
ـ کۆکە
ـ ماچکردن 
 هەندێک کات ئەم حاڵەتە لە کۆکەی کەسێکەوە دەگوازرێتەوە کەوا تەنها هەڵگری ڤایرۆسەکە یاخود بەکتریاکەیە واتە خودی کەسەکە تووشبووی حاڵەتەکە نییە.
دەتوانرێت بگوێزرێتەوە لەلایەن کۆکەی کەسێکیشەوە کەوا تووشبووی حاڵەتەکەیە بەڵام کەمتر.

ڤاکسین

ڤاکسینەکان دەتوانن هەندێک پارێزگاری دژی هۆکارەکانی هەوکردنەکە دەستەبەر بکەن ئەوانیش:

  • ڤاکسینی جۆری B: بۆ منداڵانی ۸ مانگ بەکاردەهێنرێت، ژەمی دووهەم لە تەمەنی ۱٦ مانگ یاخود یەک ساڵیدا بەکاردێت.
  • ڤاکسینی ٦لە۱: دەتوانرێت بۆ منداڵانی تەمەنی ۸و۱۲و۱٦ مانگ بەکاربهێنرێت.
  • ڤاکسینی جۆری C: بۆ منداڵانی تەمەنی (۱ساڵ) بەکاردێت.

چارەسەر

ئەو کەسانەی گوماندەکرێت کەوا تووشبووی ئەم حاڵەتەبن کۆمەڵێک پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە دەستنیشانکردنی حاڵەتەکە و دیاریکردنی ئەوەی ئایا جۆری ڤایرۆسییە یاخود بەکتریایی.

  • جۆری بەکتریایی: پێویستە بە زووترین کات پاش دەرکەوتنی نیشانەکان لە نەخۆشخانە چارەسەر بکرێت بەلایەنی کەمەوە هەفتەیەک بمێنێتەوە. (۱٠٪) ی حاڵەتەکان لەم جۆرەدا کوشندەن.ـ چارەسەرەکان:
  • پێدانی ئەنتی بایۆتیک (دژەزیندەیی) ڕاستەوخۆ بۆ ناو دەمار
  • پێدانی کۆرتیکۆستیرۆیدەکان وەک دێکسامیثازۆن بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن
  • پێدانی دەرمانە میزپێکەرەکان بۆ کەمکردنەوەی ئاوساوی
  • پێدانی ئازارشکێن 
  • پێدانی شلەکان (وەک نۆرماڵ سەڵاین) ڕاستەوخۆ بۆ ناو دەمار
  • ئۆکسجین لەڕێی ماسکەوە

ئەمجۆرە دەکرێت بەزوویی چارەسەربکرێت، بەڵام هەندێک کات دەکرێت درێژەبکێشێت کە ئەمەش کاریگەری لاوەکی زۆری لێدەکەوێتەوە وەک:
ـ لەدەستدانی بیستن
ـ لەدەستدانی بینین
ـ گەشکەی پچڕپچڕ 

  • جۆری ڤایرۆسی: ئەم جۆرەیان دەکرێت خۆی بەرەو باشتر بچێت لەماوەی ۷ بۆ ۱٠ ڕۆژدا، دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت و پێویست بە نەخۆشخانە ناکات.
    پێویستە کەسی تووشبوو بۆ ماوەیەکی باش پشوو وەربگرێت، دەتوانێت لەهەندێک کاتی پێویستدا ئازارشکێن، دژەتا وەربگرێت.


سەرچاوەکان

3890 بینین