دابەزاندنی کێش بە خۆراک

له‌لایه‌ن: - جیهان ئه‌حمه‌د - به‌روار: 2021-07-12-16:21:00 - کۆدی بابەت: 82
دابەزاندنی کێش بە خۆراک

ناوه‌ڕۆك

چەند خۆراکێک بۆ دابەزاندنی کێشی لەش

هەمیشە دەگەڕێین بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا و گونجاو بۆ دابەزاندنی کێشی لەشمان، بەڵام دوای ماوەیەک بێزار دەبین، لێکۆڵەران پێمان دەڵێن دەتوانیت بە هێواشی و هەڵبژاردنی چەند خواردنێکی گونجاو و بێگومان لەگەڵیدا وەرزشکردن کێشی لەشمان دابەزێنین.

لێرەدا چەند خۆراکێکتان پێ ئاشنا دەکەین کە یارمەتیتان دەدات بۆ دابەزینی کێشی لەشتان بە شێوەیەکی تەندروست.

بیبەری توون

بیبەری توون ماددەی كاپسایسینی تێدایە، كە دەیخۆیت لاشەت گەرم هەڵدێت و ئارەقە دەكەیتەوە، دەگوترێ ئەمە بەهۆی سووتاندنی زیاتری وزە و لەنێوبردنی چەوری هەڵگیراوی نێو شانەكانی جەستەیە.

ئاو

ڕۆژانە خواردنەوەی حه‌وت كوپ ئاو یان زیاتر.

قاوەی تاڵ

ڕۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ قاوە كە شەكر و شیری تیادا نەبێ، وادەكات ڕۆژانە 100 كالۆری وزەی زیاتر بسووتێنی.

پیاز

سوڕی خوێن چالاكدەكات و پڕۆسەی هەرس تاودەدات، زیندەپاڵ و سوتاندنی چەوری بەهێزدەكات.

چای سەوز

توێژینەوەكان دەڵێن ئەگەر رۆژانە 4-5 كوپ چای سەوز بخۆیتەوە، ئەوە وزەیەكی زیاتری جەستەت دەسووتێنی و ڕادەی كۆبوونەوەی چەوری لەنێو شانەكانی جەستەت كەمدەكەیتەوە.

زەنجەفیل

زەنجەفیل كردەی هەرس خێرا دەکات و كردەی سوتاندنی وزە بەهێزدەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەوری لەش.


سەرچاوەکان



2897 بینین