ڕێکخستنی خەرجی ماڵەوە

له‌لایه‌ن: - یاسین احمد - به‌روار: 2021-05-20-17:45:00 - کۆدی بابەت: 35
ڕێکخستنی خەرجی ماڵەوە

ناوه‌ڕۆك

ڕێكخستنی خه‌رجی ماڵه‌وه‌

یەکێک لەو گرفتانەی ڕووبه‌ڕووی ھاوسەران دەبێتەوە بریتییە لەڕێکخستنی خەرجییەکانی ماڵەوە، بە تایبەتی کە لەسەرەتای ژیانی ھاوسەرگیری دابن، لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی رێکخستنی خەرجی رۆژانە و مانگانەی خێزان و ھیوادارین سوودی بۆ ھەموو لایەک ھەبێت. 

ھەنگاوی یەکەم

دیاریکردنی داھات

پێویستە لەسەر ھاوسەران بزانن داھاتی مانگانەیان چەندە، ئەگەر لە 100% دڵنیا نەبوون ئەوا پێویستە بە نزیکەیی داھاتی مانگانەیان بخەملێنن، بۆ ئەوەی بتوانن خەرجییەکان ڕێکبخەن.

دیاریکردنی خەرجییە چەسپاوەکان 

وەک ئەو خەرجیانەی ناگۆڕێت کە ھەیە وەک کرێی خانوو، قیستەکان گەر ھەبێت، پارەی کارەبا و پارەی ئاو ...... ھتد

خەرجییە گۆڕاوەکان 

ئەمەش بریتییە لە کڕینی خۆراک و میوە و خواردنی دەرەوە و کڕینی جلوبەرگ، لەبەر ئەمەش پێی دەگوترێت گۆڕاوەکان چونکە لە مانگێک بۆ مانگێکی دیکە جیاوازە، لەبەر ئەمە پێویستە لەسەر ھاوسەران بەشێک لە پارەکانیان بۆ ئەم حاڵەتانە دیاری بکەن بۆ ئەوەی لە ناکاو پاڵەپەستۆیان نەکەوێتە سەر. 

ھەنگاوەکانی مانگانە

بەراوردکردنی خەرجی و داھات 

بۆ ئەوەی بودجەیەکی رێک و پێکت ھەبێت، پێویستە خەرجی و داھاتت ھاوسەنگ بێت، چونکە ئەگەر خەرجییەکان لە داھات زیاتر بێت ئەوا کێشەتان بۆ دروست دەبێت و تووشی قەرزاری دەبن.

بەدواداچوون بۆ خەرجییەکان 

بۆ ئەوەی خەرجییەکان لە ژێر کۆنترۆل بێت، پێویستە بەدواداچوونێکی باش بۆ خەرجییەکان بکرێت و رێگری لە خەرجی زیادە بکرێت. 

رێکخستنەوەی بودجەی ماڵەوە 

ماوە ناماوە پێویستە ھاوسەران پێداچوونەوە بە خەرجییەکان و داھات بکەن بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکان رێکبخەن، ئەگەر ھاتوو داھات زیادی کرد دەکرێت بەشێک لە خەرجییەکان زیاد بکرێت، بەڵام ئەگەر ھاتوو خەرجییەکان زیاتر بوو لە داھات، ئەوا پێویستە خەرجییەکان کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی بودجەکە ھاوسەنگ بکرێتەوە. 

ھەڵسەنگاندنی بودجەکه‌

ئەمەش لە کۆتایی مانگ دەبێت و پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت. 

پارێزگاری کردن لە بودجەی ماڵەوە 

بۆ پارێزگاری کردن لەبودجەی ماڵەوە پێویستە رەچاوی ئەم ئامۆژگارییانە بکەیت: 

• بنەمای (خۆپاراستن باشترە لە چارەسەری) بەکار بھێنە، واتا پێش ئەوەی قەرزار بیت، کەمێک پارە پاشەکەوت بکە. 

• ھەوڵبدە بەلایەنی کەم مانگانەی لە 5% داھاتی ماڵەوە پاشەکەوت بکەیت.

 •مانگانەی سیستەمی خەرجی ماڵەوە رێکبخەوە بۆ ئەوەی رووبەرووی ھەموو ئەگەرێک ببیتەوە. بۆ نموونە ئەگەر ویستتان تەلەفزیۆنێکی نوێ بکڕن، ئەوا پێویستە خەرجی لە بوارەکانی دیکە کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەم ئامێرە نوێیە بەدەست بھێنن.

• ھەوڵبدە ھەموو کات خەرجییەکان کەمتر بێت لە داھات، ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت خۆت لە ھەموو شتێک بە دوور بگریت، بەڵکو بە مانای ئەوە دێت خەرجییەکانت رێکبخەیتەوە بۆ ئەوەی کارەکانت باشتر بێت. 

چۆنییەتی پارە پەیداکردن لە ماڵەوە


سەرچاوەکان



5337 بینین