ناساندن
به‌راز حه‌یوانێكی ناشیرینه چاو هیچ حه‌ز ناكا سه‌یری بكا، دوو كه‌ڵبه‌ی زلی هه‌یه له شه‌ڕا به‌كاری دێنێ، سه‌ری وه‌كو سه‌ری گامێش و سمی وه‌كو گا‌و و مه‌ڕ وایه. به‌راز كه به‌كه‌ڵ دێ یهكانهكه زۆر سوور ئه‌بێ له‌سه‌ری، له‌سه‌رده‌می كه‌ڵی به‌رازا یهكانهكه گه‌لێ جار دێنێ خۆی له لیته ههڵئهسووێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵبه‌ی یه‌كانه‌ی تر كاری تێ نه‌كا. نیشانه‌ی ئه‌وه كه یه‌كانه سه‌رده‌می په‌ڕینی هاتووه سه‌ری شۆر ئه‌كاته‌وه و ده‌نگی ئه‌گۆڕێ. كه په‌ڕیه سه‌ر مالۆس وه‌كو مێش به‌سه‌ریه‌وه ئه‌مێنێته‌وه. به‌راز له‌هه‌موو حه‌یوانێ به سك و زاتره، هه‌رجاره بیست به‌چكه‌ی ئه‌بێ، مێملێ ماره چاكی ئه‌خوا، كه شوێنی كه‌ون هه‌ڵدێت، كه گه‌یشته گیانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌ست ئه‌كات به شه‌ڕكردن، كه برسی بوو چه‌ند ڕۆژێك لاواز ئه‌بێ، كه خواردنی خوارد به دوو ڕۆژ زۆر چاك قه‌ڵه‌و ئه‌بێته‌وه، كه نه‌خۆش كه‌وت قرژاڵ ئه‌خوات چاك ئه‌بێته‌وه، فیل له ده‌نگی به‌راز هه‌ڵدێت. به‌راز ئه‌گه‌ر دایبهسن به‌سه‌ر كهرێكا به جۆرێ كه هیچ چركه نه‌كا كاتێ كه كه‌ره‌كه میزی كرد ئه‌و ئه‌تۆپێ ، هه‌روه‌ها كه چاوێكی هه‌ڵبكه‌نی ئه‌تۆپێ، به‌راز گۆشتیش ئه‌خواو گیاش ئه‌خوا. به‌رازی یه‌كانه كه سواری مالۆسهكه ئه‌بێت ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ریه‌وه ئه‌مێنێته‌وه، مالۆسهكه ڕێگا ئه‌كاو ئه‌ویش به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی ته‌نها هه‌ر دوو پێ كه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی، شوێنی دوو پێكه‌ی ئه‌و و چوارپێ مالۆسهكه وه‌كوو ئه‌وه دیاره كه حه‌یوانێكی شه‌ش پێ بێ!.
تاقیكردنه‌وه و بۆچوون ده‌رباره‌ی له مێژووی كۆنی كورد دا
1. كه‌سێ كه ئیفلیج بووه وه‌یا كۆڵنج په‌كی خستووه جه‌رگی به‌راز وشك بكاته‌وه و بیخوا چاك ده‌بێته‌وه.
2. ئه‌گه‌ر یه‌كێ ئاگره لهسهریابوو وه یاخود برینی كه‌چه‌ڵی بوو ته‌رسی به‌راز له‌گه‌ڵ سركه‌دا تێكه‌ڵاو بكرێت و لێی بدرێت چاك ده‌بێته‌وه.
3. كه‌ڵبه‌ی به‌راز هه‌ركه‌سێك لایبێت له‌لای خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێز ده‌بێت.
سه‌رنج
ئه‌و بۆچوون و تاقیكاریانهی كه ده‌رباره‌ی ئه‌م ئاژه‌ڵه نووسراون مه‌رج نییه درووست و هاوتای زانست و ئاینی ئێستا بن چونكه مێژووه‌كه‌یان بۆ كاتێكی دوور ده‌گه‌ڕێته‌وه باسن له‌و بۆچوونانه‌ی كه مرۆڤی كورد ده‌رباره‌ی ئه‌و گیانداره هه‌ی بووه له‌و كاته‌دا چۆن سوودی له‌و گیانداره وه‌رگرتووه .