ته‌بسی باینجان

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-04-17:45:00 - کۆدی بابەت: 264
ته‌بسی باینجان

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

گۆشت 

باینجان 

ته‌ماته‌

پیاز

كه‌ره‌وز 

باده‌م له‌سه‌ر ئاره‌زو

دۆشاوی ته‌ماته‌

زه‌نجه‌فیل 

سیر دارچینی 

خوێ 

بیبه‌ری تونی سور

دارچینی هاڕاو

شێوازی ئاماده‌كردن

1- گۆشته‌كه‌ به‌جیاده‌كوڵێنرێت 

2- باینجانه‌كه‌ پاك ده‌كرێت ده‌شۆرێته‌وه‌و خوێی پێوه‌ ده‌كرێتپاش ده‌ خوله‌ك جاریكی تر ده‌شۆرێته‌وه‌و وشك بێته‌وه‌و سورده‌كرێته‌وه‌

3- ته‌ماته‌كه‌ پێسته‌كه‌ی لاده‌برێت و پارچه‌ ده‌كرێت 

4- پیازه‌كه‌ پارچه‌ ده‌كرێت و سورده‌كرێته‌وه‌ 

5- كه‌ره‌وز ورد ده‌كرێت سیر و زه‌نجه‌فیل و دارچینیه‌كه‌ی تێبكه‌ 

6- به‌ چین چین هه‌مووی داده‌نرێت گۆشته‌كه‌ش باده‌مه‌كه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ریدا 

7- ئاوی گۆشته‌كه‌و دۆشاوی ته‌ماته‌ خوێ بیبه‌ر دارچینی ده‌گیرێته‌وه‌و ده‌كرێت به‌سه‌ریداو سه‌ری داده‌پۆشرێت ده‌كرێته‌ فڕن 

 


سەرچاوەکان



1893 بینین