زه‌ڵاته‌ی چه‌وه‌نده‌ر و سێو

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-06-16-12:00:00 - کۆدی بابەت: 275
زه‌ڵاته‌ی چه‌وه‌نده‌ر و سێو

ناوه‌ڕۆك

كه‌ره‌سته‌كان 

دوو سێو 

دوو چه‌وه‌نده‌ر 

سێ كه‌وچك گڵۆبه‌رژه‌ی سورنه‌كراو 

خوێ 

بیبه‌ری ڕه‌ش 

زه‌یتی زه‌یتون 

ئاوی دوو لیمۆ 

په‌نیری سوێر 

شێوازی ئاماده‌كردنی 

1- سێوه‌كه‌ ناوه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت به‌ته‌نكی قاژ ده‌كرێت 

2- چه‌وه‌نده‌ره‌كه‌ پاك ده‌كرێت و به‌ته‌نكی قاژ ده‌كرێت 

3- ده‌نكی گلۆبه‌ڕژه‌كه‌ سورده‌كرێته‌وه‌ 

4- كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كرێت زه‌یتی زه‌یتون و ئاوی لیمۆ و خوێ و بیبه‌ری ڕه‌شی تێده‌كرێت 

5- ده‌نكی گڵۆبه‌ڕژه‌كه‌و په‌نیره‌كه‌ ده‌كرێت به‌سه‌ریدا 

 


سەرچاوەکان



798 بینین