شه‌ربه‌تی مێوژ

له‌لایه‌ن: - تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-24-11:56:00 - کۆدی بابەت: 411
شه‌ربه‌تی مێوژ

ناوه‌ڕۆك

دروستکردنی شەربەتی مێوژ

گیراوەکەی لە کۆنەوە بەکاردێت لە وڵاتی شام و دەوروبەری بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان، چونکە وزە و چالاکی زیاد دەکات پاش ماوەی تێنوویەتی و ماندووبوون ئەو دەنکانە لەناو ئاو دادەنرێن بۆ ماوەیەک تاکو دەئاوسێ و دوایی لەناو پارچە قوماشێک دادەنرێت و دەگوشرێ و دوایی ئاو  و شەکر و بخوری بۆ زیاد دەکرێت.

پێکهاتەی شەربەتی مێوژ

  1. هەمان پێکهاتەی مێوژی هەیە.
  2. شەکری زۆر تێدایە.
  3. پڕۆتینی کەم تێدایە.
  4. کانزای وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و مەگنیسیۆم و ترشی فۆسفۆڕی و ئاسن و سیلینیۆم و بۆرونی تیایە.
  5. ڤیتامینی (ئەی و بی١ و بی٢ و بی٥ و بی٦ و سی) تیایە.

سوودەکانی شەربەتی مێوژ

  1. چالاکی گەدە و ڕەوانیی زیاد دەکات.
  2. مایەسیری چارەسەر دەکات.
  3. چالاکی جگەر زیاد دەکات.
  4. میزکردن زیاد دەکات و بەرد دەتوێنێتەوە، بۆ نەخۆشی شاهانە باشە.
  5. پڕۆتینی گورچیلە کەم دەکاتەوە.
  6. بەرگری لە شێرپەنجە و نەخۆشی دڵ دەکات.


سەرچاوەکان



1797 بینین