پڕۆتینەکان لە لەشدا

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-15-23:48:00 - کۆدی بابەت: 471
پڕۆتینەکان لە لەشدا

ناوه‌ڕۆك

پڕۆتینەكان

هەروەها پڕۆتینەكانیش بەرگرییە گشتییەكان دابین دەكەن، نزیكەی بیست پڕۆتینی جیاواز هەن كە سیستمێكی تەواوكار پێك دێنن.

ئەو پڕۆتینە تەواوكارانە لە خوێندا دەسوڕێنەوە و چالاك دەبن، كاتێك ڕووبەڕووی هەندێك لە هۆكارەكانی نەخۆشی دەبن. هەندێك لەو پڕۆتینانە ، پێكاهتوویەكی شێوە ئەڵقەیی پێك دێنن بەمەش پەردەی خانەكانی توشبوو كون دەكەن و دەبنە هۆی مردنی خانەكان. بەرگریەكی گشتی دیكەش هەیە پێی دەڵێن ئینتەرفیرۆن، ئەمەش پڕۆتینێكە خانە تووشبووەكان بە ڤایرۆس دەری دەدەن. وا لەخانە هاوسێكانی دەكات پڕۆتینێك دەربدەن كە یارمەتی بدەن، لە بەرهەڵستی كردنی تووشبوون بە ڤایرۆس.

ئێستا توانراوە لە ڕێگەی تاقیگە زانستییەكان ئەنتەرفیرۆن بەرهەم بێـت، بە بڕیكی تەواو بۆ بەكارهێنانی پزیشكی، هەندێك تاقیكردنەوە توانای ئینتەرفیرۆن دەردەخەن بۆ چارەسەری هەندێك جۆری شێرپەنجە.

 


سەرچاوەکان



2349 بینین