گواستنەوەی ڤایرۆسی HIV

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2020-09-16-23:47:00 - کۆدی بابەت: 473
گواستنەوەی ڤایرۆسی HIV

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڤایرۆسی HIV دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی گواستنەوەی شلەكانی لەش كە ئەو ڤایرۆسەیان تێدایە، یان خانەی تووشبوویان تێدایە، بۆ لەشێكی ساغ. باوترین ڕێگەی گواستنەوەی تووشبوون پەیوەندی سێكسییە لەگەڵ كەسی تووشبوودا، ڕێگەی دووەم بەكارهێنانی پێكوتەو دەرزییە كە پیسبوون بە خوێنێك ڤایرۆسی HIV تێدایە لە ژێر پێستدا. ئەو كەسانەی هاوبەشی دەكەن لە بەكارهێنانی پێكوتە و ماددە هۆشبەرەكان بە پلەیەكی بەرزتر مەترسی تووشبوونیان لێدەكرێـت.

لەوانەیە ڤایرۆسی HIV لە دایكێكی توشبووەوە بگوازرێـتەوە بۆ منداڵەكەی پێش منداڵبوون یان لە كاتی منداڵبوون دا یان لە ماوەی شیرپێدان. ڤایرۆسی HIV ناگوێزرێتەوە وە لە ڕێگەی بەركەوتنی ئاسایی وەكو تەوقەكردن بە نموونە. وا دیارە كە ناگوازرێـتەوە لە ڕێگەی هەوا یان ئاو یان شوێنی سەرپێشاو یان پێوەدانی مێرووەكان.

كوتاوەكان و چارەسەركردن

ئەو بۆهێلانەی كە پەڕلەی پڕۆتینەكانی سەر ڕووی ڤایرۆس دەكەن بەردەوام تووشی بازدان دەبن، ئەو بازدانانەش دەبنە هۆی دەركەوتنی شێوەی نوێ لە ڤایرۆسەكان كە پڕۆتینەكانی ڕوویان كەمێك جیاوازە لە ڕووە پڕۆتینە بنەڕەتییەكان بە شێوەی بەردەوام. بۆ ئەوەی كوتاو دژی ڤایرۆسی HIV كارا بێت پێویستە توانای چالاك كردنی بەرگرییە كۆئەندامی هەبێـت، بۆ وەڵامدانەوەی چەند شێوەیەك لە ڤایرۆسەكە. لەگەڵ ئەوەش لێكۆڵەران لە هەوڵی بەردەوام دان و زۆر لە كوتاوەكانی دژی ئەم ڤایرۆسە تاقیدەكەنەوە، كەچی هیچ كوتاوێك تا هەنووكە كاریگەرییەكەی نەسەلمێنراوە.

ڤایرۆسی HIV بە خێرایی دەتوانێت بەرگری دەرمان بكات، زاناكان ئێستا كە نەخۆشەكان چارەسەر دەكەن بە هۆی سێ دەرمان بەیەكەوە. لەبەر ئەوە بۆماوە بازدان بە هەڕەمەكی ڕوودەدات، ڕەنگە ڕوودانی بازدان نەتوانێت بەرهەڵستی هەرسێ جۆر دەرمان بكات لە یەك كاتدا. ئەو چارەسەرەیش بە زۆری وا لە نەخۆش دەكات  كە ڕۆژانە 50 دەنك یان زیاتر لەو دەرمانانە بخوات. زۆر لە نەخۆشەكانی تووش بوو بە ڤایرۆسی HIV ئەم چارەسەرییە بە گران و خەرجی زۆر دادەنێن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگەی تێكەڵكردنی دەرمانەكان ئێستا كاریگەرترین چارەسەرییە. لەبەر ئەوەی كە كوتاو یان چارەسەری تەواو نییە بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV، لە كاتی ئێستادا باشترین ڕێگە خۆپاراستنە، ئەمەش بە دووركەوتنەوە دەبێت لەو شێوازە ڕەوشتیانەی كە دەبنە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV.


سەرچاوەکان



2852 بینین