سوودەکانی توو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-05-23:39:00 - کۆدی بابەت: 602
سوودەکانی توو

ناوه‌ڕۆك

تووی سپی

تووی سپی میوەیەکی پڕ ئاوە، شیرین و بەلەزەتە، داری تووی سپی گەورە  و زەبەلاحە گەڵای پانە، گەڵاکانی خۆراکی کرمەی ئاوریشمە ، ئەو بەشانەی بۆ خۆراک و دکتۆری دەبەن،ئەوانەن:میوە، گەڵا، شیرە، تێکۆڵ، سەری توولە تازەکان، تووی سپی بە تازەی دەیخۆن و بۆ زستان وشکی دەکەن وەک مێوژ دەیخۆن (وردی دەکەن و دەیکەن بە ئاردە توو) بەعەرەبی پێی دەڵێن :توت البيض.

تایبەتمەندیییەکانی

١.تووی سپی لێوڕێژە لە خوێیەکان، تانۆن، مەوادی چەوری، ڤیتامینCیە.

٢.کوڵێنراوی تێکوڵی وشکی سەری توولەکانی داری تووی سپی بۆ کردنەوەی  سروشت باشە.

٣.ماکی خۆراکی (مەوادی خۆراکی) ی تووی سپی، کاتێک ئاوێتەی لێ دەبێ کە بەیانیان یان ئێوارە لە نێوانی ژەمی نیوەڕۆ و شێوان یان کاتێک زگ بەتاڵە بیخۆن.

٤.ئەو قەندەی لە تووی سپی دایە بۆ ئەوانەی نەخۆشی قەندیان هەیە خراپ نییە زۆر وایە بە جێگای قەند چای پێ دەخۆنەوە.

٥.تووی سپی چونکە قەندی زۆرە، لەش بەهێز دەکا، میز دێنێ و بزوێنەر و قەڵەو کەرە.

٦.تووی سپی سروشتی لەش نەرم دەکات، دەمار هێور دەکات بۆ نەخۆشی دەزگای هەناسەکێشان شوێنەواری باشی هەیە.

٧.خواردنی توی سپی بۆ دەرمانی برینی گەدە باشە.

٨. ئەگەر گەڵای خاوێنی تووی سپی بکوتی شیرەیەکی لێ دێتەدەر کە برینان زۆر زوو چاک دەکات و وێکیان دێنێ بە تاڵووکە.

٩.ئەگەر شیرە یان کوڵێنراوی گەڵای تووی سپی بە ئەندازەی یەک یان دوو فنجان  لە ڕۆژ


سەرچاوەکان



1721 بینین