زیانی ئاوی سارد دوای وەرزش

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-15-21:46:00 - کۆدی بابەت: 712
زیانی ئاوی سارد دوای وەرزش

ناوه‌ڕۆك

دوای وە‌رزشكردن خۆتان مە‌خە‌نە‌ بە‌ر ئاوی سارد 

خۆشتن بە‌ ئاوی سارد دوای وە‌رزشكردن ڕێگرە لە‌ ھە‌ڵئاوسانی ماسوولكە‌كان، بە‌ڵام ئە‌م كارە‌ كاریگە‌ریی لابە‌لای ھە‌یە‌.
وێڕای بە‌ربڵاوی ئە‌و كارە‌ لە‌ كە‌‌مكردنە‌وە‌ی ئازاری  جوومگە‌كان لە‌ دوای ورزشكردن، بە‌ڵام توێژینە‌وە‌كان كە‌ لە‌ بارە‌ی سوود و كاریگە‌رییە‌ لاوە‌كییە‌كانی ئە‌و خۆشوشتنە‌وە‌ لە‌لایە‌ن توێژە‌رانی ئێرلە‌ندیە‌وە‌ ئە‌نجامدراوە‌، دە‌ریدە‌خات سوودە‌كانی ئە‌و كارە‌ لە‌ زیانە‌كانی كە‌مترە‌.
كریس بیكلی توێژە‌ر لە‌ زانكۆی یو ستاری ئێرلە‌ندی دە‌ڵێ ئە‌م كارە‌ باوە‌ بۆ چارە‌سە‌ركردنی وە‌رزشوانە‌ پیشە‌گە‌رە‌كان بە‌كاردە‌ھێنرێ، بە‌ڵام ئێستا بە‌كارھێنانی كە‌م بوە‌تە‌وە‌.
توێژە‌رە‌كان زانیاری زانیاری لە‌سە‌ر ٣٦٦ كە‌س كۆكردروە‌ كە‌ بە‌شداریان لە‌ ١٧ توێژینە‌وە‌ی پێشتردا كردووە‌.
توێژە‌ران بۆیان دە‌ركە‌وت كە‌ زۆرینە‌ی توێژینە‌وەكانی پێشوو كە‌ لە‌بارە‌ی ئە‌و بابە‌تە‌وە‌ كراون، بە‌ كە‌می باسی ئە‌وە‌یان كردووە‌ و زانیاریە‌كانیان كە‌موكورتی زۆری تێدایە‌.
لە‌م توێژینە‌وە‌ نوێیە‌دا توێژە‌ران داوایان لە‌ كۆمە‌ڵێك وە‌رزشوان كرد دوای وە‌رزشكردن لە‌ پلە‌ی گە‌رمی ٥٠ تا ٦٠ خۆیان بشۆن و ماوە‌ی ٢٤ خولە‌ك لە‌ نێو ئاودا بمێنێتە‌وە‌.
بە‌ شێوە‌یە‌كی گشتی ئە‌م ڕێگایە‌ سە‌ركە‌وتوو بوو لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ھە‌ڵئاوسان و ئازاری ماسولكە‌كان.
توێژە‌رە‌كان دووپاتیان كردە‌وە‌ كە‌ ئە‌و كارە‌ سوودێكی ئە‌وتۆ نە‌بوو چونكە‌ خۆ دانە‌ بە‌ر ئاوی سارد تە‌نیا ماوە‌ی ٤ ڕۆژ لە‌ دوای وە‌رزشە‌كە‌ سوودی ھە‌بووە‌ و دواتر كاریگە‌ری نە‌ماوە‌.
دكتۆر تۆماس بێستی بە‌ڕێوبە‌ری بنكە‌ی تە‌ندروستی وە‌رزشی لە‌ زانكۆی ئۆھایۆ گوتی پێویستە‌ وە‌‌رزشوانە‌كان بیر لە‌م ڕێگە‌ چارە‌یە‌ بۆ كە‌‌مكردنە‌وە‌ی ئازارە‌كانیان بكەنە‌وە‌ ئینجا پە‌نای بۆ ببەن، چونكە‌ دە‌بێ بزانن ئە‌و پلە‌ی گە‌رمییە‌ی ئاوە‌كە‌ ھە‌یە‌تی چە‌ندە‌ لە‌نێو حە‌وزی ئاودا دە‌مێنێتە‌وە‌، لە‌بە‌رئە‌وە‌ی مانە‌وە‌ی زۆر لە‌وانیە زیانی لابە‌لای زیاتر بێت تا سوود.


سەرچاوەکان



1153 بینین