پاراستن و ڕێگریکردن لە کلۆربوونی دان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-20-21:45:00 - کۆدی بابەت: 787
پاراستن و ڕێگریکردن لە کلۆربوونی دان

ناوه‌ڕۆك

پارێزگاری و ڕێگرتن لە‌ كلۆربوونی ددان 

بۆ پاراستن و ڕێگریکردن لە کلۆربوونی دان پێویستە پەیڕەوی لەم خاڵانەی خوارەوە بکەیت

- پاكردنە‌وە‌ی دە‌م و ددان ڕۆژانە‌ بە‌ شێوە‌یە‌كی ڕێك و پێك و لە‌ كاتە‌كانی خۆیاندا.
- دوور كە‌وتنە‌وە‌ لە‌و خواردنانە‌ی كە‌ڕێژە‌ی شە‌كرە‌یان زۆرە‌.
- ڕۆژانی شتنی ددان بە‌ ڕێژە‌ی دووجار.
- پاكردنە‌وە‌ی ددان بە‌ دە‌زووی پاكە‌رە‌وە‌، ڕۆژانە‌ بە‌ڕێژە‌ی یە‌ك جار.
- بە‌كارھێنانی غە‌رغە‌رە‌ی ناو دە‌م ڕۆژانە‌ یە‌ك جار.
- بە‌كارھێنانی فڵچە‌ی زۆر تایبە‌ت بۆ پاكردنە‌وە‌ی نێوان ددانە‌كان.
  جگە‌ لە‌مانە‌ش، پاكردنە‌وە‌ی ددانە‌كان بە‌شێوە‌یە‌كی پڕۆفیشناڵ و لە‌ نۆرینگە‌كانی ددان، ھە‌ر شە‌ش مانگێك جارێك پێویستە‌ ئە‌نجام بدرێت.
  پسپۆران ئە‌وە‌یان ئاشكرا كردووە‌ كە‌ ھە‌ندێك پێكھاتە‌ی شیر و چە‌ند جۆرێكی تایبە‌تی پە‌نیر، وە‌ك پە‌نیری شیردار، ئە‌گر بخورێت دوای خواردنی زیانبە‌خش، دە‌توانن یارمە‌تی كلۆربوونی ددانە‌كان بدە‌ن.
  جوینی بنێشت، كە‌ مادە‌ی زایڵی تۆڵی تێدایە‌، زۆر گرنگە‌ بۆ پاراستنی ددان. جگە‌ لە‌مە‌ش ھۆكاری زیادبوونی لیكە‌ لە‌نێو دە‌مدا. ئە‌م لیكە‌ش وە‌ك دژە‌ بە‌كتریایە‌ك كار دە‌كات.
  لە‌گە‌ڵ ھە‌موو ئە‌مانە‌شدا و لە‌كاتی توشبوون بە‌ كلۆربونی ددان پێویستە‌ نە‌خۆشە‌كان سە‌ردانی پزیشكی تایبە‌ت بكە‌ن لە‌ بۆرینگە‌كانی ددان بە‌ مە‌بە‌ستی ڕێگە‌ چارە‌ی گونجاو و چارە‌سە‌ر.


سەرچاوەکان



1179 بینین