زیانەکانی کەمتر خەوتن لە حەوت کاتژمێر چییە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-22-20:31:00 - کۆدی بابەت: 821
زیانەکانی کەمتر خەوتن لە حەوت کاتژمێر چییە

ناوه‌ڕۆك

زیانە‌كانی كە‌متر خە‌وتن لە‌ حە‌وت كاتژمێر چییە‌؟

كە‌می خە‌وتن دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی ئاستی ھۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ كە‌ كاریگە‌ری ھە‌یە‌ لە‌سە‌ر بە‌رھە‌می كۆلاجینی پێست، لە‌ لایە‌كی دیكە‌وە‌ كە‌م خە‌وی ئاوی لە‌ش كە‌مدە‌كاتە‌وە‌ و پێست وشك دە‌كاتە‌وە‌، ھە‌موو ئە‌مانە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی گۆڕینی ڕە‌نگی تە‌واوی پێست ھە‌ڵئاوسان و دە‌ركە‌وتنی ڕە‌شیە‌كانی ژێر چاو و زیپكە‌ی زۆر.
كە‌م خە‌وی ئاستی ھۆرمۆنی گریلین بە‌رزدە‌كاتە‌وە‌، كە‌ ھە‌ستی برسێتی بە‌ یە‌كسانی ڕادە‌گرێت و لە‌ ھە‌مانكاتدا ئاستی ھۆرمۆنی لیبتین كە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ ڕاگرتنی برسێتی كە‌‌مدە‌كاتە‌وە‌، ئە‌مە‌ش ھۆكارێكە‌ بۆ زیادخۆری و ھە‌ستكردنی زۆر بە‌ برسێتی و زیاد بوونی كێشی لە‌ش.


سەرچاوەکان



2118 بینین