سوڕی گشتی ئاو

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-24-22:25:00 - کۆدی بابەت: 847
سوڕی گشتی ئاو

ناوه‌ڕۆك

سوڕی گشتی ئاو

  ئاو تاکە مادەیەکە لەسەر ڕووی زەویدا کە بەهەرسێ دۆخی سروشتی دەردەکەوێت (شلی-ڕەقی-گازی)، وە ئاو تایبەتمەندی جوڵەکردنی هەیە، نەک تەنها لە شوێنێکەوە بۆشوێنێکی دیکە، بەڵکو لە بارێکەوە بۆ بارێکی دیکەش جوڵە دەکات (دەگۆڕێت)، کە ئاوی دەریاکان بە هۆی گەرمیەوە دەگۆڕین بۆ هەڵمی ئاوی (باری گازی)، وە ئەو هەڵمەش دەگۆڕێت بۆ ئاو یان بەفر، وەک چڕبوونەوەی هەڵم بۆ  ئاو یان بەفر لە بەرگی گازیدا.
  لە ماوەی ئەم گۆڕانکاریانەدا ئاڵوگۆڕی وزە ڕودەدات لە نێوان بەرگی بەردین و بەرگی گازیدا، بەفر لە کاتی توانەوەیدا پێویستی بە بڕێکی زۆر لە وزە هەیە، وە ئاو بڕێک وزە هەڵدەمژێت و دەگۆڕێت بۆ باری گازی، زۆر جار بەفر ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ هەلمی ئاو (باری گازی) بێئەوەی بە باری شلیدا بڕوات، یان هەڵمی ئاو (باریبگازی) ڕاستەوخۆ دەگۆڕێت بۆ بەفر، لە ماوەی ڕوودانی ئەم گۆڕانکاریانەدا بڕێک زۆر لە وزە دەمژرێت و بڕێکی زۆریش دەردەدرێت.
  ئەو زنجیرە گۆڕانکاریانەی کە بەسەر دۆخەکانی ئاودا دێت ناودەبرێت بە سوڕی هایدرۆلۆجی (ئاو)، دەیرا و زەریاکان (٩٧،٢٠٪) بڕی ئاوی سەر ڕوووی زەوی پێکدێنن، وە ناوچە جەمسەریەکان و بەفری سەر چیاکان (٢،١٥٪) پێکدێنن، ئەو بڕەی کە دەمێنێتەوە دەگاتە (٠،٦٥)، کە بریتیە لە ئاوی (ڕووبار و دەریاچە و سەرچاوە و کانیاوەکان و ئاوی ژێر زەوی)، ئەوەی کە مرۆڤ بەکاری دێنێ بۆ خواردنەوە، کە لە ئەنجامی سوڕی گشتی ئاوەوە بەرهەم دێت.


سەرچاوەکان



4554 بینین