پاراستنی دەرامەتی ئاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-09:45:00 - کۆدی بابەت: 864
پاراستنی دەرامەتی ئاو

ناوه‌ڕۆك

پاراستنی دەرامەتی ئاو

ئەوە ڕووەنە کە دەرامەتی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی ڕووبەڕووی دوو گرفتی سەرەکی دەبنەوە، کە بریتین لە بەفیرۆچوون و پیس بوون، لە پێناوی پارێزگاریکردن لەم سەرچاوە گرنگە، کە بەبێ ئەم دەرامەتە ژیان نابێت، پێویستە چەندین یاسا و ڕێسا دابنێین بۆ سنوردار کردنی بەفیڕۆچوونی دەرامەتی ئاو، کە دەکرێت لەم خاڵانەدا ڕوونی بکەینەوە:

سنوردار کردنی بەفیڕۆچوون

لە پێناوی کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوون، ئەم ڕێگایانە بگرینە بەر:
١- پاراستنی ئاوی ژێر زەوی لە بەفیڕۆچوون و بەڕێگەی پێدانی ڕێنمایی بەکارهـێنان، لە پێناوی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ ئاوی ژێر زەوی، لە ڕێگەی هاوسەنگی نێوان بڕی ئاوی بەکارهێنراو و بری ئاوی جێگرەوە بەهۆی بارانەوە.
٢- پاککردنەوەی ئاوە پیسەکان لەو ژەهر و میکرۆبانەی کە تێیدایە، ئەمەش لە پێناوی دووبارە بەکارهێنانەوەی بۆ ئاودێری یان پیشەسازی.
٣- لێکوڵینەوە لە سەرچاوەکانی ئاوی ژێر زەوی، لە ڕێەگی کەمکردنەوەی ئەو پەستانە زۆرەی کە لەسەر ئاوی ژێر زەوی هەیە بەهۆی زۆر بەکارهێنانەوە،، تا بواری دووبارە پەیدابوونەوەی ئاو لە ناو کۆگادا هەبێت.
٤- زیادکردنی بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی ئاوی شارەکان، لەسەر بنەمای زانستی و تەکنەلۆجی.
٥- بڵاوکردنەوەی زانیاری لای دانیشتوانی ئەو دەوڵەتانەی کە توشی گرفتی پیس بوون و بەفیڕۆچوونی دەرامەتە ئاویەکان بوونەتەوە، لە ڕێگەی هۆکارەکانی ڕاگەیاندن و خوێندنگا و زانکۆ و پەیمانگاکانەوە.

سنوردار کردنی پیس بوون

بە ئەنجامدانی  ئەم ڕێگایانەی خوارەوە دەکرێت پیسبوونی دەرامەتە ئاویەکان سنوردار بکرێت:
١- پاککردنەوەی ئاوی پیس و ئاوی ماڵان لە وێستگەکانی پاڵاوتنی تایبەتیدا، لە پێناوی کەمکردنەوەی پیسی ئاوی لەبەر ڕۆشتوو و ئاوی ژێر زەوی.
٢- جێبەجێکردنی یاسای تایبەت لەسەر کارگەکان، بۆ پاککردنەوەی ئاوی بەکارهێنراوی پیشەسازیەکان، تا بتوانرێت جارێکی دیکە بەکاربهێنرێتەوە.
٣- پاراستنی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی لە پیس بوون بەهۆی پاشماوەی پیشەسازیەکان و مادەکانی قەلاچۆکردنی مێرووەکان، کە لە کشتوکاڵدا بەکاردێت.
٤- لەناوبردنی پاشماوە ڕەقەکان لە کابینەی (حاویة)ـی تایبەت بەم کارە لە دەوروبەری شارە گەورەکان بۆ ئەوەی ڕزگار بن لەو پاشماوانە.
٥- سنوردارکردنی پیس بوونی ئاو لە ڕێگەی نەوتەوە ئەمەش لە ڕێگەی دڵنیابوون لە سەلامەتی نەوت گوێزەرەوەکان، پێش ئەوەی بڕێکی زۆر لە نەوت هەڵبگرن.


سەرچاوەکان



3777 بینین