گیرانی سنگ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-16:13:00 - کۆدی بابەت: 915
گیرانی سنگ

ناوه‌ڕۆك

گیرانی سنگ

بە ئێشێکی گرانی سنگ کە بەهۆی کەم گەیاندنی ئۆکسجینی پێویست لەلایەن دڵەوە دەبێت پێی دەڵێن (گیرانی سنگ) ئەم ئێشە بە شێوەی ئێشێکی پاڵنەر و بکری سینەوەیە زۆرتر لەلای چەپی سنگەوە لە ژێرباڵی چەپدایە هەندێ جار دەگوازرێتەوە بۆ سەروو مل و چەناگەی ژێرەوە و بازوی چەپ . (گیرانی سنگ) نەخۆشی نییە بەڵکو نیشانەیەکە بۆ نەخۆشیەکی تر کەلە دڵدا دەبێت بەهۆی باریک و لاوازی خوێنبەرەکانی دڵەوە دەبێت کە خوێن دەگوازنەوە بۆ دڵ.

ئەم نەخۆشیە بەهۆی چالاک کردنی نەخۆش  بە تایبەتی لەدوای نان خواردن یان لە هەوای سارد دا تەشەنە دەسێنێت و وەزعی خراپ دەکات پێویستە نەخۆش بۆ ماوەیەک کە هەندێ جار (١٥) چرکە دەخایەنێت بێجوڵەبێت و دەرمان بەکاربهێنرێت یاخود بە بەکارهێنانی حەبی ژێر زمان وەک (بنێتیری گلیسرین) ئازارەکە کەمتر دەبێت و نەخۆش ڕوو لە چاکی دەکات. وەک لەسەرەتادا باسمان کرد (گیرانی سنگی) زەنگێکە بۆ نەخۆشی دڵ بۆیە پێویستە نەخۆش بەبێ ڕاوەستان سەردانی پزیشک بکات.


سەرچاوەکان



1042 بینین