تایبەتمەندی خاک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-23:20:00 - کۆدی بابەت: 931
تایبەتمەندی خاک

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندی خاک

تایبەتمەندیەکانی خاک دابەش دەبن بۆ دوو جۆری سەرەکی:

١- تایبەتمەندی فیزیایی.
٢- تابەتمەندی کیمیایی.

تایبەتمەندیە فیزیاییەکان

کە دابەش دەبنە سەر سێ تایبەتمەندی:

أ- ڕەنگ: ڕەنگی خاک ڕونترین و دیارترین تایبەتمەندی فیزیایی خاکە، کە دەتوانین هەموو ڕەنگەکانی خاک لە سێ کۆمەڵەدا کۆبکەینەوە:
١- ڕەنگی درەخشان(شەوقدار): ئەمەش ڕەنگی سوور و زەرد دەگرێتەوە، لە هەرێمە دارستانیە خولگەیی و نیمچە خولگەییەکاندا بەدیدەکرێت.
٢- ڕەنگی کراوە: کە ڕەنگی سپی و خۆڵەمێشی دەگرێتەوە، لە هەرێمە بیابانیەکاندا بەدیدەکرێت.

هەرشتی خاک (نسیج التربة)

واتە دروست بونی فیزیایی (میکانیکی) بۆ پێکهاتە کانزاییەکان بەبێ پێکهاتەی کیمیاوی، هەرشت بریتیە لە گەردیلەکانی خاک بە قەباری جیاواز (لم-غرین-صلصال) دەگرێتەوە،  وە هەرشتی خاک بۆ (١٢) جۆر پۆلێن دەکرێت، وە پاش پشکنینی وردی میکانیکی بۆ هەر خاکێک (پشکنین نموونەکانی خاک) دەتوانین هەرشتی خاکەکە دیاری بکەین.

بنچینەی خاک (پێکهاتەی خاک)

مەبەست لە بنچینەی خاک جۆر و وشێوە و ئەو ڕێکخستنەوەی کە لە گەردیلەکانی خاکدا بەدیدەکرێت، حەوت جۆر لە بنچینەی خاک هەیە، کە گەر پۆلێک ئاماژەیە بۆ شێوەی لەیەک چووی کۆمەڵەکان و دواتر پلەدار دەبێت بۆ جۆری لاوەکی، بەڵام جۆرە سەرەکیەکانی بنچینەی خاک بریتیە لە (گەردیلە-وردبوو- گرێی-لولەیی-پارچەیی-پلێتی و نەمشوری)، بنچینەی باشی خاک ئەوەیە کە پێوانەیەکی باشی هەبێت لە کونیلەی مویی و نامویی، کە باشترین بارودۆخی ئاوی و هەوایی هەبێت، وە لە کاتی ئاسایدا بنچینەی باشی خاک ئەوەیە کەزەوی لەبەر ڕۆشتنی باشی هەبێت، کە ئەمەش لە هەرێمە شێدار و تێر ئاوەکاندا هەیە، بەڵام لە هەرێمە بیابانیەکاندا بنچینەی خاک خراپە و گونجاو نییە.

تایبەتمەندیە کیمیاویەکانی خاک

تایبەتمەندیە کیمیاویەکانی خاک جیاوازی ڕونیان هەیە لەسەر ڕوی زەوی، بەجۆرێک لە کێگەیەکدا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازی لە خاکەکەدا هەیە لە ڕووی (بەپیتی-توانای پێدا ڕۆشتنی ئاو-هەرشتی-بنچینە-مادەی ئەندامی). کەواتە لێرەدا دەبینی تایبەتمەندیە کیمیاوی و فیزیاییەکانی خاک لە ناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و جیاوازە، ئەمەش بەهۆی جیاوازی کاریگەری هۆکارەکانی وەک (مادەی سەرەتایی-ئەندامی-بەرزو نزمی-کات-مرۆڤ).


سەرچاوەکان



1970 بینین