دابەش بوونی جوگرافی ڕووەکی سروشتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-30-00:11:00 - کۆدی بابەت: 962
دابەش بوونی جوگرافی ڕووەکی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

دابەش بوونی جوگرافی ڕووەکی سروشتی

ئەو هۆکارانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر دابەش بوونی جوگرافی ڕووەکی سروشتی

هۆکاری جیۆلۆجی

ڕووەکان لە ئەنامی گەشەکردن و کۆچ کردن (گواستنەوە) و خۆ گونجادن و دابڕان و کاریگەر بوونیان بە سەرجەم سەردەمە جیۆلۆجی و ئاو و هەواییەکان بە جیاوازی دابەش بوون، لەگەڵ ئەوەیشدا کە بنچینەیان دەگەڕێتەوە بۆ یەک خێزان، بەڵام هەندێ لە خێزانەکان (جۆر) ـی ڕووەکەکان دابەش بوونیان لە هەرێمێکی ئاو و هەوایدا ماوەتەوە.
لێکۆڵەرەکانی تایبەت بە قۆناغەکانی مێژووی گەشەکردنی ڕووەک، بەهۆی تۆمارە هەڵواسراوەکانەوە ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە ڕووەکەکان بەهۆی ڕووبەڕو بونەوەیان بە هۆکارە ناوەکیەکانی وە (چەمانەوە- شکان و هۆکارە دەرەکیەکانی وەک ڕاماڵین-داتاشین-گواستنەوە-نیشاندن) بڵاوبوونەتەوە.

کاریگەری هۆکارە ئاو و هەوایەکان

ڕەگەزە ئاو و هەواییەکان بە گرنگترینی ئەو ڕەگەزانە دادەنرێت کە کاریگەریان هەیە لەسەر گەشە و دابەش بوونی ڕووەکەکان، چونکە ئەم ڕەگەزانە لە ڕێگەی کاریگەریەکانیانەوە زۆرترین پەیوەندیان بەسەر ڕووەک و گیاندارانەوە هەیە، ڕەگەزە ئاو و هەواییە کاریگەرەکان بریتین لە:

کاریگەری گەرمی

  - کاریگەری پلەی گەرمی لە ئاڵوگۆڕکردنی وزە لە نێوان ڕووەکەکان و ئەو ژینگەی کە تێیدا دەژین بە ڕوونی دەردەکەوێط، کە دەبێتە هۆی گۆڕینی مادەکان و جوڵەکردنیان لە ڕووەکاندا.
  - گەرمی دەبێتە هۆی دیاریکردنی چڕی کرداری کلۆرۆفیلی و کرداری ئارەقەکردن و(النتح) و گەشەی تۆوەکان و شیلەی گوڵەکان و ڕەنگ و شێوەی ڕووەکەکان چالاکیەکانی ڕەگی ڕووەک.

کاریگەری شێ

ڕەگی ڕووەکەکان شێ لە خاکەوە دەگوازنەوە بۆ ڕووەک، بۆیە ئاو بەشدار دەبێت لە گواستنەوەی خوێ و ئەو مادە خۆراکیانەی کە  بۆ ژیانی ڕووەک پێویستن، وە شێ کاریگەری هەیە لە کرداری ڕۆشنە پێکهاتن و کرداری بەکارهێنانی وزەی خۆر لە دروست کردنی مادە خۆراکیەکاندا، وەک شەکر و سلیلۆز لە ڕێگەی گەڵا سەوزەکانی ڕووەکەکانەوە.

کاریگەری با

با لە ڕێگەی خێرایی و ئاڕاستەکەیەوە کاریگەری ڕوستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر ڕووەک هەیە، وە کاریگەری با لە سێوە و دابەش بون و کرداری ئارەقەکردن و بەهەڵم بوون و گەشەکردن و گوڵکردنی ڕووەکەکاندا دەردەکەوێت، وە ئەگەر وشک یان گەرم و وشک یان خوێ و لمی لەگەڵ خۆیدا هەڵگرت، ئەوا کاریگەری خراپی لەسەر ڕووەک هەیە و دەبێتە هۆی لەناوچوونی.

کاریگەری خاک

  أ- جۆری خاک خوری ڕووەک دیاری دەکات، چونکە ڕووەکەکان بەهۆی خۆگونجاندنیان لەگەڵ خاکدا شێوازی جیاواز وەردەگرن و هەندێکیان ڕەگیان جیاوازە، بەهۆی هەرشتی و پێکهاتەی خاکەکەوە، لە ئاوی کەناراوەکاندا ڕووەک هەر لەسەر ڕووی زەویەکە ئاویان دەست دەکەوێت و دەڕوێن و گەشە دەکەن، وەک درەختی مانجروف، بەڵام لە بیابانەکاندا ڕەگی هەندێ لە دەوەنەکان چەندین مەتر ڕۆدەچێتە ناو زەوی بۆ ئەوەی بگات بە شێ (شێداری)، چونکە لەم ناوچانەدا شێ دوورە لە ڕووی زەوی.
  ب- بەڵام گرنگی خاک لە خۆراکپێدانی ڕووەکەکاندا لە بوونی ئەو خوێیەدا دەردەکەوێت کە لە ناو خاکدا هەیە، کە هەندێکیان بۆ ژیانی ڕووەک زۆر پێویستن، وەک (خوێیەکانی فسفۆڕ و پۆتاسیۆم و صۆدیۆم و کالسیۆم و مەگنسیۆم و نایترۆجین).
  بەڵام ئەو ماددە و ڕەگەزانەی تر کە پێویستیەکی لاوەکین بۆ ڕووەک و لە خاکدا هەن، بریتین لە ماددە خۆراکیەکانی وەک (سولفات و یۆد و ئاسن و زنک و مس و مەنگەنیز و ئەلەمنیۆم).

کاریگەری بەرز و نزمی

کاریگەری بەرز و نزمی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ڕووەکەکان، ئەمەش لە ڕێگەی گۆڕانی هەندێ لە ڕەگەزە ژینگەییەکان لە بەرز و نزمیدا، کە ئەم گۆڕانکاریە کاریگەری هەیە لەسەر ڕووەک (جۆر-چڕی-وەرزی گەشە سەندن- و ...هتد)، کاریگەری بەرز و نزمی بە  بەرزبونەوە زیاد دەکات، چونکە بە بەرزبوونەوە پلەی گەرمی کەمدەکات و بایەکان بەهێزت و خێراتر دەبن و پەستانی هەوا کەمدەکات، بەڵام لە ناوچە نزمایی و دەشتاییەکان بە تەواوی بە پێچەوانەوەیە، بەڵام ئاڕاستەی ڕووەکان و  لێژیان لە ڕووی بەرامبەر بونیان بە تیشکی خۆر کاریگەریان هەیە لەسەر ڕووەکەکان، ئەو ڕووانەی کە بەرامبەر تیشکی خۆرن پلەی گەرمیان بەرز ترە لەو ڕووانەی کە دەکەونە بەر سێبەر، وە ماوەی داپۆشرانی ئەم ناوچانە (بەرامبەر تیشکی خۆر) وەرزی گەشەکردن درێژ ترە لەو ڕوانەی دەکەونە بەر سێبەر، وە ماوەی داپۆشرانی ئەم ناوچانە (بەرامبەر تیشکی خۆر) کەمترە لەو ڕوانەی دەکەونە بەر سێبەر، کە ئەمەش کاریگەری ڕوون و ئاشکرای هەیە لەسەر گەشەی ڕووەکەکان.


سەرچاوەکان



2776 بینین