ئەلفرێد نۆبڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-05-23:25:00 - کۆدی بابەت: 1128
ئەلفرێد نۆبڵ

ناوه‌ڕۆك

ئەلفرێد نۆبڵ ١٨٣٣ - ١٨٩٦ ز

ئەلفرێد نۆبڵ ئەندازیار و کیمیازانی سویدی هەر لە منداڵییەوە بلیمەتی تێدا دەرکەوتووە، باوکی مامۆستای تایبەتی بۆ گرتووە و بۆ زۆر شتی سەخت ڕای هێناوە.
نۆبڵ لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا فێری زمانی: سویدی، ڕووسی، فەڕەنسیی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، دەبێت.
ئەو زیاتر حەزی لە ئەدەبی ئینگلیزی بووە، تاسەی شیعرنووسینی تێدابووە، وەلێ باوکی بە پێچەوانەوە بیری دەکردەوە و پێی خۆش بوو کوڕەکەشی وەک خۆی ببێت بە ئەندازیار، بۆیە بۆ خوێندن و فێربوونی زانستیی، باوکی دەینێرێتە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
نۆبڵی زانا عاشقی کیمیا دەبێت و دەچێتە بنج و بناوانی. دوای ئەوەی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، لە سوید دەسەنگرێتەوە و لە بواری کیمیادا دەست بە تاقیکردنەوە زانستییەکانی دەکات. هەر لە سوێد کارگەیەکی بۆ بەرهەمهێنانی تەقەمەنیی دروست کرد، لە نێو کارگەکە تەقینەوەیەک ڕوو دەدات، پێنج کەس دەبنە قوربانی، یەکێکیان ئیملی برای دەبێت. دوای ئەو ڕووداوە، نۆبڵ بڕیار دەدات ماددەیەکی تەقەمەنیی چەسپاو و دوور لە مەترسیی دروست بکات، بەڵام حکومەتی سوێدی ڕێگەی نادات جارێکی دیکە کارگەی تەقەمەنیی دانێتەوە. بۆیە ناچآر دەبێت لەسەر پشتی کۆنە کەشتییەک درێژە بە کارەکانی بدات. لەسەر شکڵی پەنجەکان بە نێوی (دێنامێت)، ئەم ماددەیە بۆ هەڵگرتن بێ گرفت و زیان بوو.
ئەلفرێد کەوتە بەر ڕەخنەبارانی نووسەر و زانایان، بە داهێنەری مەرگ و دژە مرۆڤ نێوزەندیان کرد، دەیانگوت چەند نەنگییە زانایەکی وەک ئەلفرێد بەناوبانگ و داراییەکەی بە هۆی تەقەمەنییەوە لەکەدار بکات! خولاسە لەم نووسین و ڕەخنانە، ئەلفرێدیان هەراسان و نیگەران کرد، چونکە ئەو پێی وابوو داهێنانەکانی لە بواری تەقەمەنیی، بۆ خزمەتکردنی مرۆڤن، نەک وێرانکاری. نۆبڵ لە ڕووی ماددەیەوە زۆر سوودی لە داهێنانی ئەو تەقەمەنییە بینی، بەڵام لە ڕووی دەروونیەوە دڵخۆش نەبوو، هەر بۆیە بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی لەو تەقەمەنیەی پێ بڕا، بۆ خەڵاتی نۆبڵی تەرخان کرد، کە ئێستا ساڵانە لە سوێد  و نەرویج دەبەخشرێت.

داهێنانەکانی دیکە

نۆبڵ کەسێکی داهێنەر و بەهرەمەند بوو. ٢٥٠ داهێنانی سەربەخۆی لە چەند وڵاتێکی جیهان کردووە. پێستی پیشەسازی، ئاوریش، ... لە داهێنانەکانی ئەو بوون.
تێبینی: پێنج ساڵ دوای کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ ئەم خەڵاتە لە ١٩٠١ دابەش کرا.
ساڵانە لە ڕۆژی کۆچی دوایی ئەلفرێد کە دەکاتە ١٠/١٢ خەڵاتی نۆبڵ دەبەخشرێت بەو کەسانەی لە نێو لیژەکان بە گوێرەی ڕێساکان هەڵدەبژێردرێن.
خەڵاتەکان لە بواری: کیمیا، فیزیا، پزیشکی، ئەدەب... بە ئامادەبوونی پاشای سوید دەبەخشرێت، خەڵاتی ئاشتیش لە شاری ئۆسلۆی نەرویج بە ئەمادەبوونی پاشای نەرویج دەبەخشرێت.

بە کورتی

- لە سوید لەدایک بووە، لە شآری ستۆکهۆلم پێ گەیشتووە.
- لەگەڵ خانەوادەکەی بەرەو ڕووسیا دەچن و لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات.


سەرچاوەکان



1416 بینین