لووت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-07-11:33:00 - کۆدی بابەت: 1149
لووت

ناوه‌ڕۆك

لووت

لووت هەم وەک هەستی بۆن کردن و هەم یارمەتی دەرو سەرەکی ترین کۆکەرەوەی هەوا بۆ هەناسەدان کاردەکات هەوایەک کە دەچێتە ناو لووتەوە سەرەتا پاک و گەرم دەکرێتەوە پاشان دەچێتە ناو بۆریەکانی هەواوە . وە بۆ ئەمەش لە چاو ئەو هەوایەی کەلەدەمەوە دەچێتە ناوەوە پاک ترە . کونەکانی لووت لەدەرەوەی لووتن بەهۆی بەینێک لە کڕکڕاگەیە لەیەک جیادەبنەوە . سێ بەرزبوونەوەی ئێسکی ئەم کونە لوتانە لە ناوەوە دەکاتە سێ بەشی تێپەڕبوونی هەوا پاشەوای لووت ئەم دەرچە هەواییانە بەگەروو دەگەیەنێن.
ئەم کونانە هەروەها بەبەشی ناوەوەشی بەستراون . شوێنەکانی کۆکردنەوەی هەوا لەناو ئێسکەکانی کاسەی سەردان یەکێک لە ئەرکەکانی لووت کردنەدەرەوە و دەڕدانی لینجە ماددەیە کە کونەکان بەهۆی هەردوو جۆگەی ئۆستاکی دەگەنە گوێی ناوەڕاست و بەهۆی دەرچەکانی فرمێسک دەگەنە چاو ئەم دەرچانەش بەشێوەی دوو لولەی باریک کەفرمێسک و چەند دەردراوێکی تر دەردەدەن و دەی گەیننە لووت و چاو . ناوەوەی لووت بەگەندە موو داپۆشراوە کە هەوای چووە ناو لووت گەرم دەکات و تۆز و خۆڵ گل دەداتەوە لەبەشی ئاسمانەی لووت ئەم گەندە موانە و لولەکی پاک کەرەوەی هەوا نیە بەڵام هەستەکانی بۆن کردن بەئاسمانەی لوتەوەن ئەم هەستەوەرانە بۆنەکان جیادەکەنەوە و بە پێچەوانەی هەستەوەرەکانی چاوەوە لە ڕوودان لەسەر زماندان کەبە سێ چوار تام تایبەتن پێیان (سوێری ، شیرینی ، ترشی ، تاڵی ) هەست پێ دەکەن هەستەوەرەکانی بۆن ناسینەوەی تامی خواردنەکان دەدات هەندێک جار ئەو شتانەشی کە ئێمە زۆرجار هەستی پێ دەکەین بۆ نمونە لەکاتی هەڵامەت و سەرما خوردگی خۆشترین خواردنەکان  تامیان بۆ ئێمە نییە و بۆنیشیان ناکەین ئەمەش کاتێک ڕوودەدات کە هەستەوەرەکانی بۆن کردن ناتوانن کاری خۆیان بکەن وە لووت گیرابێت.


سەرچاوەکان



1818 بینین