پێست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-09-02:06:00 - کۆدی بابەت: 1202
پێست

ناوه‌ڕۆك

پێست 

پێست وەکو بەرگریەکی بەهێز لە چوونە ناوەوەی میکرۆب بۆ لەش بونیادی پێست لەدوو بەشی بنەڕەتی پێکهاتووە بەشی دەرەوەی پێی دەگوترێت (ئەپیدریم) بەشی ناوەوەی پێی دەگوترێت (درێم) . ئەپیدرم ناسکترە لە دریم وەلەچەند خانەیەکی جۆراوجۆر پێکهاتووە ئەم خانانە لەبەری دەست و قاچدا زۆرترن بۆیە پێستی دەست و قاچ پتەوترە و ڕەقتر دەردەکەوێت خانەکانی بەشی دەرەوە یان بەشی (ئەپیدریم) بەشێوەی بەردەوام لەناو دەچێت و خانەی تازە جێی دەگرێتەوە لەژێر بەشی دەرەوەی پێست بەشێکی تر هەیە کە ئەویش پێستێکی ناسکە مولولەی خوێن و دەمارە ڕیشاڵەکانی تێدایە . هەستەوەرە جیاوازە پێستیەکان وەک : هەستی بەرکەوتن ، ئازار ، فشار ، گەرما ، سەرما لە ڕێگەی وەرگرەکانی ئەم هەستانە دەگوازرێنەوە کە پەرچەکرداری خۆی لە ڕێگەی مولولەکانەوە دەگەیەنێت خانەکانی ئارەق کردنەوە لەبەشی قوڵتری بەرگی دەرەوەی پێست دا هەیە بۆ کۆکردنەوەی چەند ماددەیەک کە بریتین لە : ئاو ، خوێی زیادەی لەش ، پاشەڕۆ زیادەکانی خوێن دەکاتە دەرەوە خانەکانی ڕژێنی چەوریش لەناو بەرگی دەرەوەدا ئەو چەورییەی کەلەلایەن ئەم ڕژێنانەوە دەردەدرێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە پێست چەور و ساف دەربکەوێت لەبەری دەستەکان و پێیەکاندا هیچ جۆرە ڕژێنێکی چەوری نیە . بەهۆی ئەوەی کە پێستی هەر کەسێک نیشانەی تەندروستی  کەسەکەیە لە گشت لاشەیدا بۆ بەدەست کەوتنی پێستێکی تەندروست دەبێت بەرنامەیەکی خۆراکی باشمان هەبێت وەپێویستە وەرزش و پشودان بە پێی پێویست لەبەر چاو بگرین جگەلەوەی کەدەبێ هەمیشە پاک و تەمیز رابکیرێت.


سەرچاوەکان



3686 بینین