جیهانی ڕۆژئاوا - (WestWorld(2016

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-12-03:27:00 - کۆدی بابەت: 1280
جیهانی ڕۆژئاوا - (WestWorld(2016

ناوه‌ڕۆك

چیرۆك و زانیاری زنجیرە

چیرۆکەکە دەست پێ دەکات لە جیهانی ڕۆژئاوا، تەکنەلۆجیای پێێشکەوتووی خەیاڵی لەو پارکەی بۆ میوانانی ئەندرۆید دروستکراوە.
 
‎جیهیانی ڕۆژئاوا (westworld ) زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی (خەیاڵی - زانستی) ە و دیستۆپێینی ئەمریکی یە، دروسکراوە لەلایەن جۆنثان نۆلان و لیزا جۆی.
‎لەلایەن ستۆدیۆی (ئێچ بی ئۆ)وە بەرهەم هێنراوە، لەسەر بنەمای یاخود پێشینەی فلیمێکی ساڵی ١٩٧٣ بەهەمان ناو، لە نوسین و بەرێوەبردنی میخایل کریکتۆن وە کەمێکیش لە فیلمی ئەنجامەکانی جیهانی داهاتووی ساڵی ١٩٧٦ وەرگیراوە.
 
‎چیرۆکەکە دەست پێ دەکات لە جیهانی ڕۆژئاوا، تەکنەلۆجیای پێێشکەوتوی خەیاڵی لەو پارکەی بۆ میوانانی ئەندرۆید دروستکراوە، ‎لە وەرزی سێیەم زنجیرەکانی فراوانبونی پلانگێڕی بۆ جیهانی ڕاستەقینە، لەناوەڕاستی سەدەی بیست و یەکەم، لەوێدا ژیانی خەڵکی ئاڕاستە و کۆنتڕۆڵ دەکرا بە هێزی زیرەکی دەستکرد بەناوی ڕیۆبۆم.
 
‎وەرزی یەکەمی لە نێوان ٢ی ئۆکتۆبەر و ٤ی دیسێمبەری ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە و لە ١٠ ئەڵقە پێک دێت، لە نۆڤێمبەری ٢٠١٦،ئێچ بی ئۆ (HBO) زنجیرەکەی درێژ کردەوە بۆ وەرزی دووەم ئەویش لە ١٠ ئەڵقە پێک دێت، لە ٢٢ی نیسان بۆ ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.
 
‎جیهانی ڕۆژئاوا بۆ یەکەم جار لە (ئێچ بی ئۆ) دەرکەوت بەرزترین ڕەیتینگی لەلایەن بینەرانی پێدرا بۆ یەکەم ئەڵقەی بەناوی پشکنینی ڕاستەقینە (True Detective)لە ساڵی ٢٠١٤.
 
‎زیاد لەوەش ڕانکی زنجیرەکە لە زۆربەی زنجیرەکانی (ئێچ بی ئۆ) بەرزتر بوو، ‎هەشت ئەڵوەی وەرزی سێیەمی لە ١٥ی مارسی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە لە ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ کۆتایی هات، لە نیسانی ٢٠٢٠ (ئێچ بی ئۆ) زنجیرەکەی بۆ وەرزی چوارەم درێژ کردەوە.
 
‎زنجیرەکە سەرکەوتنێکی گەورەی ڕەخنەگرانی بەدەست هێنا لە وەرزی یەکەمدا بۆ نواندن، ڕوناکی، چیرۆکەکە، بابەتەکان و تۆماررکردنی موزیکی ڕامین دجاودیس، بەهۆی ڕەگەزەکانی چیرۆکەکانی و کارەکتەرەکانی بووە جێی سەرنجی ڕەخنەگران. ‎
 
زنجیرەکە بووە براوەی ژمارەیەکی زۆر خەڵات، توانی ٩ خەڵاتی (ءئێمی) بردەوە لە نێوان ٤٣ پاڵێوراودا، ‎ثاندای نیوتن خەڵاتی ئەکتەری سەرکەوتوی (ئێمی) بردەوە لە زنجیرەی دراماکە بۆ ساڵی ٢٠١٨. ‎
 
زنجیرەکە بۆ جاری یەکەم ١٠ ئەڵقە وەرزی یەکەمی لە بەرواری ٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ بڵاوبوویەوە، لە ئەمریکای باکور و ئوسترالیا نمایشکرا، وە لە ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٦ لە بەریتانیا و ئیرلەندا نمایشکرا، زنجیرەکە لە ئەمریکا لەسەر (ئێچ بی ئۆ) بڵاوکرایەوە وە لەسەر (ئێچ بی ئۆ)ی کەنەدا لە کەنەدا،(ئێچ بی ئۆ)ی ئەمریکای لاتین لە ئەمریکای لاتین، لە ئوسترالیا لە فۆکس شۆوکێیس، لە بەریتانیا و ئیرلەندا لە سکای ئەتلەنتیک، لە نیوزلەندا زنجیرەکە بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی (Sky’s streaming service Neon).
 

بەژداربووان

ئەیڤن ڕەیچڵ هود لە ڕۆڵی دۆلۆرس
 
ثاندی نیوتن لە ڕۆڵی مەیڤ میلای
 
جێفری ڕایت لە ڕۆڵی بێرنارد لۆو
 
تێسا تۆمسن لە ڕۆڵی شارلۆت هێڵ
 
ئید هاریس لە ڕۆڵی پیاوە ڕەش پۆشەکە
 
ئارۆن پاوڵ لە ڕۆڵی کەیڵب
 
ڤینسێت کاسێڵ لە ڕۆڵی سیراک


سەرچاوەکان



756 بینین