بناغە و فاکتەرەکانی عەولەمە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-15:23:00 - کۆدی بابەت: 1307
بناغە و فاکتەرەکانی عەولەمە

ناوه‌ڕۆك

بناغە و فاکتەرەکانی عەولەمە

عەولەمە داهێنان و بڕیار نییە، سەرەنجامێکی مێژووییە، هەردەبوایە بێت، هەر سروشتەکانی مرۆڤ بە تاک و بە کۆ سیفەتەکانی عەولەمی هەڵگرتووە، هەروەها دیاردەکانی سروشتیش، بە جۆرێک هەموو پێویستیەکانی بەشەری جیهانین هەر لە تیشکی خۆر و مانگ ئاو و هەوا و ئازادی و دادگەری و ڕاستی و ...هتد، بەشە (کەمالیەتەکەی) زادەی مرۆڤ خۆیەتی، ئەویش لەگەڵ گەشەی کۆمەڵ دەبێتە جیهانی، هەر بۆیەش مەبەستەکانی پەیامی ئاسمانی لە کۆتاییدا جیهانییە، هەروەک قۆناغەکانی پەیام لە ڕێی پێغەمبەرەکان (د.خ) وا هاتووە لە سەرەتا بۆ بنەماڵە ئینجا بۆ نەتەوە و چینێك ئینجا بۆ ناوچەیەکی فراوانتر تا لە دوای (ئیسلام) بۆ هەموو جیهان هات، هەروەها بانگی ئیسلامی سەرەتایش بەو قۆناغانە ڕەت بوو. بۆیە موسڵمانی ڕاستەقینە ئەندامێکی جیهانیە، بگرە گەردوونی یە، نەک ڕەچەڵەکی و نیشتیمانی و دەڤەری. مادام سروشت و ویست و ئارەزووی بەشەریەت هاوبەشە، ئەوەش بناغەیەکی بەهێزی عەولەمەی ئێستایە، جا چۆن هەر ئادەمیزادێک کۆمەڵێک فاکتەری ئیجابی و سەلبی کاری لێ دەکات بە قەبارەی جیاجیا، ئاواش کۆمەڵگە بەو فاکتەرانە کاریگەرە.
لە فاکتەرە سەلبیەکان: ئابووری زیادەڕەو، بەرژەوەندی تایبەتی، خۆویستی، چینایەتی، نەژاد و ڕەگەزپەرستی.
لە فاکتەرە ئیجابییەکان: ئایدیۆلۆژیای دادگەری، بەرژەوەندی گشتی.
بۆیە شآن بە شانی یەک لە ڕەوتی تەمەنی عەولەمدا چوار مەدرەسەی سەرەکی فکریو سیاسی خەملیوە، هەریەکە کۆمەڵێک چارەسەر و ڕێبازی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرنامەی ژیانی تاک و کۆ، هەر مەدرەسەیەکیش پێکهاتووە لە یەکگرتنی ئایدیۆلۆژیا و ئایین، هەربۆیەش ئەو مەدرەسانە لەو سەردەمە ڕۆڵی ئایین دەبینن لە (فەرمان و ڕێباز و ئەرک و بەرنامەی سیاسی)دا، ئەو مەدرەسانە - بەتایبەتی شیوعیەت- کاریگەریەکی گەلێ خەستی لەسەر حزبە کوردستانیەکانی عەلمانی کردووە.


سەرچاوەکان



1580 بینین