ناوەکانی خودای گەورە

له‌لایه‌ن: - ئه‌حمه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-06-14-21:09:00 - کۆدی بابەت: 137
ناوەکانی خودای گەورە

ناوه‌ڕۆك

ناوەكانی خودای گەورە

خودای گەورە بە گێڕانەوەكانی پێغەمبەری ئیسلام (صلی الله علیه وسلم) 99 ناوی هەیە.

ناوەكەی

واتاكەی

الله

پەرستراو

الرحمن

بەبەزەیی

الرحیم

به‌خشنده‌

الملیك

موڵك بەدەست، دەسەڵاتدار

القدوس 

پیرۆز، پاك و بێگەرد

السلام 

بڵاوكەرەوەی ئاشتی، بێ خەوش

المؤمن

دڵنیاكەری موسوڵمانان بە بەجێهێنانی بەڵێنەكانی

المهيمن

چاودێر و پارێزەری هەموو شتێك

العزيز

زاڵ و دەسەڵاتدار

الجبار

خاوەن دەسەڵاتی ناچاركەر

المتكبر 

زۆر گەورە

الخالق 

دروستكەر و بەدیهێنەرە لە نەبوونەوە بۆ بوون

البارئ 

بەدیهێنەر و پارێزەری بەدیهێنراوەكان

المصور 

نیگاركێش و وێنەكێش

الغفار 

لێخۆشبوو و داپۆشەری گوناهـەكان

القهار 

بە زەبر و بەدەسەڵات و بە توانا

الوهاب 

بەخشەری بێ ئەندازە

الرزاق

ڕزق و ڕۆزی بەخشەر بە هەمووان

الفتاح 

دەرووكەرەوە و ئەو كەسەی لە كاتی تەنگانە دەرگایەكی پێشبینی نەكراوت بە ڕوودا دەكاتەوە

العليم 

زانا و ئاگادار بەسەر هەمووشتێكەوە

القابض 

گوشەری هەموو گەردوون و بونەوەر

الباسط 

ڕزق و ڕۆزی بەخش بەو كەسەی بیەوێت

الخافض 

نزمكەر و ڕسواكەری دوژمنانی ئایینەكەی

الرافع 

بەرزكەرەوە و بڵندكەرەوەی ئەو كەسانەی دەیپەرستن

المعز 

بەهێزكەر و دەسەڵات بەخش

المذل

زەلیلكەر و سەرشۆڕكەر

السميع 

گوێبیست بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی

البصير 

بینەر بە هەموو شتێك لە دونیا و كۆتایی

الحكم 

دادپەروەرترین دادوەر و ناوبژیوان 

العدل 

جێبەجێكاری دادگەری

اللطيف 

نەرمونیان و بەسۆز

الخبير 

زانا و بە ئاگا لە هەموو كاتێك

الحليم 

زۆر نەرم و نیان و هێدی و هێواش و بەئارام و لەسەر خۆو بێ‌ پەلە

العظيم 

 زۆر گەورەو مەزن و بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و شكۆدار

الغفور 

لێبوردەو لێخۆشبەرو گوناه و نهێنی داپۆش

الشكور 

سوپاسگوزارو بەخشندەی خێرو چاكەو نازو نیعمەت

العلي 

بڵند و باڵا

الكبير 

گەورەو بەدەسەڵاتی بێ‌ سنوور لەگەورەیی و دەسەڵاتدا

الحفيظ 

پارێزەری دروستكراوەكانی لە تیاچوون و لەناو چوون‌و لەزیان پێ‌ كەوتنیان

المقيت 

فریاد ڕس و فریادكەرو بەهانا چووی دروستكراوەكانی

الحسيب 

ژمێریارو لێپرسەرەوەو نگاداری هەموو شتەكانی بوونەوەر.

الجليل 

بەرزو بەڕێزو شكۆدار لەسەر هەموو بوونەوەر.

الكريم 

زۆر سەخی و بەخشندەو بەڕێزو دەستكراوەو دەستڕۆو دەست واڵا.

الرقيب 

ئاگادارو چاودێرو پەیدار بەسەر هەموو بوونەوەردا.

المجيب 

وەڵامدەرەوەی هەموو پرس و داوحوازو ئارەزووەكانی دروستكراوەكانی.

الواسع 

زۆر فراوان و گوشادو بەسەلیقەو بەتوانا.

الحكيم 

زۆر داناو زاناو كارزان و كاربەجێ‌ و كار لەجێ‌‌و وردو لێزان.

الودود 

زۆر بەسۆزو خۆشەویست و دۆستدار.

المجيد 

زۆر پایە بەرزو سەر بەرزو سەر بڵندو شكۆدارو بەڕێز.

الباعث 

زیندووكەرەوەو ژێنەرو نێرەرو گۆرەری سەرجەم دروستكراوەكانیەتی.

الشهيد 

ئاگادارو زانا

الحق 

ڕاست و دروست و هەق و هەقگۆ.

الوكيل 

پشت و پەناو، دابینكەرەو دەستەبەرو فەراهەمهێنەرە.

القوي 

زۆر بەتواناو بەهێزو بەدەسەڵات و زاڵە بەسەر بوونەوەریدا.

المتين 

زۆر بەهێزو پتەو و بەتواناو قایم و نەگۆڕە.

الولي 

دۆست و پشتیوان و هاوكارو سەرپەرشتكار.

الحميد 

سوپاسكەری بەندەكانیەتی لەسەر چاكە كردن، بەندەكانیش سوپاسی خوا دەكەن لەسەر بەخششەكانی.

المحصي 

ژمێرەرو ئاماركەری هەموو شتەكانی بوونەوەرە.

المبدئ 

داهێنەرو دروستكەرو دەستپێكەری سەرەتای دروست كردن و بوونەوەرە.

المعيد 

گێڕەوەو دووپات كەرەوەی خەلق و بوونەوەرە بۆ حاڵەتی پێشوو و سەرەتا.

المحيي 

زیندووكەرەوە

المميت 

مرێنەرو لەناو بەری گیانلەبەرانی هەموو بوونەوەرە.

الحي 

زیندوو

القيوم

هەمیشە ڕاگرو بەرپاو ڕاوەستاوو ئامادەباش و، ڕێكخەرو بەڕێوەبەری بوونەوەر.

الواجد 

دروست كەرو بەدیهێنەرو فەراهەمهێنەری سەرجەم بوونەوەر، هەر لەكایەو هەر هەبوو.

الماجد 

خاوەن پلەو پایەو شكۆو ڕێزی بێ‌ شومار.

الواحد 

تاك و تەنیاو بێ‌ هاوەڵ و بێ‌ وێنە لە خودی خۆی و لەسەرجەم ناو و كردارو سیفەتە بەرزو بەڕێزەكانی لەچاو دروست كراوەكانی خۆی.

الأحد 

تاك

الصمد 

بێ‌ نیازو مەبەست و جێی نیازو مەبەست‌و هیوا، لە هەموو دروستكراوەكانی بێ‌ نیازو مەبەست و بێ‌ منەتە‌و پێویستی بەهیچ شتێك نیە، جێی نیازو مەبەستی هەموو دروستكراوێكە، هەموو شتێك لە بوونەوەردا پیویستی به وه

القادر 

زۆر بەتواناو بەدەسەڵات.

المقتدر 

سەرچاوەی هەموو هێزو دەسەڵات و توانایەك لە بوونەوەردا بۆ دروستكراوەكانی.

المقدم 

پێشخەرو پێشهێنەر، هەموو شتێك دەزانێ‌ پێش هاتن و ڕودانی، دەتوانێ‌ هەمو شتێك وە پێش بخات.

المؤخر 

دواخەری گشت ڕوداو و پێشهاتەكانە، دەتوانێ‌ هەموو شتێك لەكاتی خۆی ڕاگرێ‌ و دوا بخاو ڕوونەدات.

الأول

سەرەتاو یەكەمی هەموو شتێكە لە بووندا، هیچ شتێك لە بوونەوەر نەبووە، ئەو هەر هەبووەو بێ‌ سەرەتایە.

الآخر 

كۆتاو دوماهی هەموو شتێكە لەبوونداو، هیچ شتێك لە بوونەوەردا نامێنێ‌ و كۆتایی پێ‌ دێ‌، كەچی خوای گەورە هەر دەمێنێ‌ و بێ‌ كۆتایە و قەت لەناو ناچێ‌ و دوایی نایەت.

الظاهر 

دیارو ئاشكراو هەیە، لە ڕێگەی بوونەوەرە بوونی خۆی دەنوێنێ‌‌و پەی پێ‌ دەبرێت.

الباطن 

نهێنی و نادیارو بزرو پەردە پۆش و شاراوەو نادیدەیە لەبەر چاوی دروستكراوەكانی.

الوالي 

سەرپەرشتیارو پاشا و خاوەنی هەموو بوون و بوونەوەر.

المتعالي 

زۆر بەرزو بەڕێزو پلەدارو بەدەسەڵات و خۆ بەرز گر.

البر 

چاكەكارو بەخشندەی بێ‌ سنوور.

التواب 

زۆر لێخۆشبوو و تۆبە وەرگرو لێبوردەیە.

المنتقم 

تۆلە لێ سێنەرەوەی ستەمكاران و تاوانباران.

العفو 

لێبوردەو داپۆشەری گوناه و تاوان.

الرءوف 

زۆر بەسۆزو بەزەیی و بەڕەحمەت لەگەڵ دروستكراوەكانیدا.

 مالك الملك

خاوەن و پاشاو فەرمانڕەوای هەموو ماڵ و موڵك و سەروەت و سامان و بوونێك لە بوونەوەردا.

 ذو الجلال والإكرام

خاوەنی ئەو پەڕی ڕێزو پایەو شكۆ.

المقسط 

دادگەرو دادپەروەرو دادڕەو لە حوكم و دەسەڵات و بڕیارو دابەشكردندا.

الجامع |الغني

كۆكەرەوەو گردكەرەوەو گشتگیری هەموو شتەكانی بوونەوەر.

الغني

زۆر دەوڵەمەندو بێ‌ نیازو بێ‌ ئاتاج و پێویستە لە هەموو شتێك.

المغني 

دەوڵەمەندكەری خەڵك و بوونەوەرە، هەموو بوونەوەر پێویستی بە دەوڵەمەندی ئەوە.

المانع 

بەرگری كار، پارێزكار.

الضار 

زیانبەخش

النافع 

سودبەخش و زۆر بەكەڵك و بەسوود بۆ هەموو بوونەوەر.

النور 

نورو ڕوناكی و چراو درەخشان و ڕوناككەرەوەی بوونەوەرە.

الهادي 

هیدایەت دەرو ڕێنمایی كەرو ڕاستكەرو ڕێپیشاندەری دروستكراوەكانە.

البديع 

ئافراندن و جوانكارو داهێنەری بوون و بوونەوەرە.

الباقي 

هەمیشە بەردەوام و هەرماوەیەو قەت لەنێو ناچێت.

الوارث 

میراتگری هەموو بوون و بوونەوەر، هەموو شتێك لەنێو دەچێ‌ و هەر ئەو دەمێنێ‌.

الرشيد 

سەر ڕاست و ڕێناس و شارەزاو ڕێ‌ نیشاندەرو ڕاستە ڕێ‌ كارە.

الصبور

زۆر بە ئارام و لەسەر خۆو خۆڕاگرە

 

 


سەرچاوەکان



71988 بینین