لاوازی سێکسی پیاوان پەیوەندی بە هەوکردنی پووکیان هەیە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-15-14:30:00 - کۆدی بابەت: 1358
لاوازی سێکسی پیاوان پەیوەندی بە هەوکردنی پووکیان هەیە

ناوه‌ڕۆك

لاوازی سێكسی پیاوان پە‌یوە‌ندی بە‌ ھە‌وكردنی پووكیان ھە‌یە‌

لاوازیی سێكسی زۆرتر لە‌و پیاوانە‌دا بڵاوە‌ كە‌ نە‌خۆشی پووكیان ھە‌یە‌، ئە‌وە‌ش بە‌پێی توێژینە‌وە‌یە‌كی نوێ كە‌ ئاژانسی ڕۆیتە‌رز ئاماژە‌ی پێكردووە‌.
ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی بە‌كتریایی پووك حاڵە‌تە‌كێی بڵاو و ھۆكارێكی سە‌رە‌كی لە‌دە‌ستانی ددانە‌كانە‌ لە‌كە‌سانی پێگە‌یشتودا. پێشووتریش دە‌ركە‌وتووە‌ ھە‌وكردنی درێژخایە‌نی بە‌كتریایی پووك پە‌یوە‌ندی ھە‌یە‌ بە‌ نە‌خۆشییە‌كانی دڵ و بۆرییە‌كانی خوێنە‌وە‌، بە‌تایبە‌ت ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كان و جە‌ڵتە‌ی مێشك.
جە‌ڵتە‌ی مێشك و ڕە‌قبوونی خوێنبە‌رە‌كانیش پە‌یوە‌ندیان ھە‌یە‌ بە‌ كە‌مبوونە‌وە‌ی توانای ڕە‌پبونی چوك لە‌ پیاوان.
توێژە‌رە‌كان پێداچوونە‌وە‌یان بە‌ داتای پێنج توێژینە‌وە‌ی پێشووتر كردووە‌ كە‌ لە‌نێوان ٢٠٠٩-٢٠١٤ بڵاوبونە‌تە‌وە‌ و لە‌سە‌ر ٢١٣ ھە‌زار كە‌س ئە‌نجامدراون كە‌ تە‌مە‌نیان ٢٠-٨٩ ساڵان بووە‌.
لە‌ھە‌ر پێنج توێژینە‌وە‌یە‌كدا دە‌ركە‌وتووە‌ كە‌مبوونە‌وە‌ی  تاوانای رە‌پبوونی چوك لە‌ نێو ئە‌و پیاوانە‌ بڵاوتر بووە‌ كە‌ ھە‌وكردنی پووكیان ھە‌بووە‌.
توێژە‌رە‌كان گووتویانە‌ ھە‌وكردنی پووك ئە‌گە‌ری تووشبوون تاوانای رە‌پبوونی چووك بە‌ ڕاددە‌ی ٢,٢٨ ھێند زیاد دە‌كات، ئە‌نجامی توێژینە‌وە‌یە‌ نوێیە‌كە‌ كە‌ لە‌ جۆرناڵی زانستی International Journal of Importance Research بڵاوبووە‌تە‌وە‌.


سەرچاوەکان



1904 بینین