تالاسیمیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-23:13:00 - کۆدی بابەت: 1409
تالاسیمیا

ناوه‌ڕۆك

تالاسیمیا

تالاسیمیا:- جۆرێکە لەکەم خوێنی کەبۆماوەییە و دەگوێزرێتەوە زۆرتر لە خەڵکی ئاسیا، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبینرێت. دوو جۆر تالاسیمیا هەیە:- تالاسیمیای ماژور، تالاسیمیای مینۆر . تالاسیمیای ماژور نەخۆشیەکی باوانیە کە دەبێتە هۆی کورتی و کوڕی و ناتەواوی لەکەللەی سەردا بەڵام تالاسیمیای مینۆر هیچ ئاسەوارێکی نیە تالاسیمیا بەهۆی بونی ناتەواوی لە دروست کەرەکانی هیمۆگڵۆبین دروست دەبێت منداڵێک کە دروس کەری هیمۆگڵۆبینی ناتەواو لەهەردوو دایک و باوکیەوە وەربگرێت دەبێتە هۆی توش بوونی بە تالاسیمیای ماژور و توانای دروست کردنی هیمۆگڵۆبینی سروشتی بەپێی پێویست نیە لە ئەنجامدا خڕۆکە سورەکان بچوک و شکاو بێ هێز دەبن و بەخێرایی خراپ دەبن و دەبنە هۆی کەم خوێنی.
ئەگەر ئەم ڕژێنە ناتەواوانە تەنها لە یەکێک لە دایک و بابەوە وەربگرێت منداڵ دوچاری تالاسیمیای مینۆر دەبێت وە خڕۆکە سورەکانی خوێن کەمێک بچوک دەبن وە کێشەیەکی بەرچاو بەوجون نایەت. نیشانەکانی تالاسیمیای ماژور بریتیە لەمانە:- ڕەنگ پەڕین، هیلاکی درێژ خایەن، تەنگی نەفەسی، وەبەئەنجامدانی تاقیکردنەوەی خوێن دەتوانرێت تالاسیمیا بزانرێت. بۆ دەرمانی تالاسیمیای ماژۆر دەبێت بە شێوەی بەردەوام و ڕێک و پێک خوێن بدرێتە لەشی نەخۆش مانگ بە مانگ. وە ئەم خوێن تێکردنەوەیە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی ئاسن لەناو لەشی خوێن تێکەرەوە کەئەم ئاسنەش زیان بەدڵ و بەشەکانی ناو سک دەگەیەنێت بۆیە نەخۆشانی توش بوو پێویستە دەرزی (دیسفرۆکسامین) بدات لەخۆی. بەڵام تالاسیمیای مینۆر پێویستی بە هیچ جۆرە دەرمانی تایبەت نیە، بەشێوەی گشتی منداڵی دوچار بەم نەخۆشیە بمانەوێت لەدایک نەبێت پێویستە پێش (زواج) پشکنین بۆ هەردووکیان بکرێت لەبون و نەبونی خانەی ناتەواوی دروست کەری هیمۆگڵۆبین دڵنیا ببین.


سەرچاوەکان



1297 بینین