قەڵەوی و کێشی زیادە گیانلەدەستدانی پێشوەخت زیاد دەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-16:34:00 - کۆدی بابەت: 1439
قەڵەوی و کێشی زیادە گیانلەدەستدانی پێشوەخت زیاد دەکەن

ناوه‌ڕۆك

قە‌ڵە‌وی و كێشی زیادە‌ گیانلە‌‌دە‌ستدانی پێشوە‌خت زیاتر دە‌كە‌ن

توێژینە‌وە‌یە‌كی زانستی پە‌یوە‌ندی نێوان قە‌ڵە‌وی و گیان لە‌دستدانی پێشوە‌ختی مرۆڤ ڕوون دە‌كاتە‌وە‌.
لە‌و بارە‌یە‌شە‌وە‌ زانایان ڕایانگە‌یاندووە‌ كە‌ كێشی زیادە‌ یاخود قە‌ڵە‌وی پە‌یوە‌ندی بە‌ گیان لە‌دستدانی پێشوە‌ختە‌وە‌ ھە‌یە‌ و مە‌ترسی زیاتر دە‌بێت. لە‌كتێكدا كێشی ئاسایی یاخود كێشی مامناوە‌ند ئە‌و مە‌ترسییە‌ لە‌سە‌ر مرۆڤ كە‌م دە‌كاتە‌وە‌.
لێكۆڵە‌رانی ئە‌و توێژینە‌وە‌یە‌ لە‌ زانكۆی «كامبریج» لە‌ بە‌ریتانیا ئاشكرایان كردووە‌ كە‌ كێشی زیادە‌ بە‌رپرسە‌ لە‌ گیان لە‌دە‌ستدانی پێش وە‌ختی كە‌سێك لە‌كۆی پێنج كە‌س لە‌ ویلایە‌تە‌ یە‌كگرتووە‌كانی ئە‌مە‌ریكا و ھە‌روە‌ھا گیان لە‌دە‌ستدانی كە‌سێك لە‌ كۆی حە‌وت كە‌س لە‌ ئە‌وروپا. ھە‌رچە‌ندە‌ كێشی لە‌شیش زیاتر ببێت مە‌ترسی مردنی پپێشوە‌ختە‌ش بە‌رزتر دە‌بێتە‌وە‌.
پیاوانیش بە‌ بە‌راورد بە‌ ژنان زیاتر ڕووبە‌ڕووی مە‌ترسی گیان لە‌دە‌ستدانی پێشوە‌خت دە‌بنە‌وە‌ بە‌ھۆی قە‌ڵە‌وییوە‌.
بە‌پێی ئامارە‌كانی ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانیش، یە‌ك ملیار و سێ سە‌د ملیۆن كە‌س لە‌ جیھاندا كێشی زیادە‌یان ھە‌یە‌ و ھە‌روە‌ھا شە‌ش سە‌د ملیۆن كە‌سیش لە‌ جیھاندا بە‌دە‌ست قە‌ڵە‌ویە‌وە‌ دە‌ناڵێنن.


سەرچاوەکان



691 بینین