لە ئاودا نوقم بوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-21-13:57:00 - کۆدی بابەت: 1457
لە ئاودا نوقم بوون

ناوه‌ڕۆك

لە ئاودا نقوم بوون (غەرق بوون)

هیچ کات وابیر مەکەنەوە کەسێک لە ژێر ئاودا بوو (ئەگەر بۆماوەی ٥ خولەک)یش ئیتر بەدڵنیاییەوە مردووە، چونکە هەندێ کەس هەتا دوای نیو سەعاتیش لە ئاودا مانەوە هێشتا هەر زیندوو دەبێت، ئەمەش ئەگەر ئاوەکە سارد بێت ئەوا بۆماوەیەکی درێژتر دەتوانێت لەو ئاوەدا بمێنێتەوە چونکە مێشک دەتوانێت سەرەڕای لە دەست دانی (ئۆکسجین) بۆماوەیەکی درێژتر لەناو ئاوی ساردا هەڵبکات.

ڕێگاکانی بوژانەوەی کەسی نقوم بوو

1. کاتێ کەکەسی نقوم بوو لەژێر ئاو دێننە دەرەوە دەست بکەن بەهەناسەی دەست کرد بۆی لەڕێگەی دەم خستنە ناو دەمییەوە وە لەم کاتەشدا هەوڵ بدەن کەسەکە بهێننە وشکانیەوە واتە لەئاوەکە دەری بهێنن. 
2. توشبووەکە لەسەر زەوی بەپشتدا پاڵ بخەن.
3. هەناسەدانی کۆنتڕۆڵ بکەن.
4. لێدانەکانی دڵی کۆنترۆڵ بکەن.
5. ئەگەر هێشتا پێویستی بەهەناسەدانی دەست کرد هەبوو ئەوا سەری بۆلایەک لار بکەنەوەو دەمی بۆ پاک بکەنەوە.
6. ئەگەر کەسی توشبوو هەناسەی دەدا ئەوا بیخەنە سەر حاڵەتی (ڕیکاڤەری).
7. ئەگەر توشبوو هەناسەی دەداو لاشەی سارد بوبۆوە پێویستە گەرمی بەلەشی بدەن.
8. هەرچەند خێراتر توشبوو بگەیەنرێتە نەخۆشخانە باشترە.


سەرچاوەکان



1423 بینین