١٠ جۆر خواردن ڕێگری دەکەن لە گیرانی دەمارەکانی خوێن

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-21:41:00 - کۆدی بابەت: 1592
١٠ جۆر خواردن ڕێگری دەکەن لە گیرانی دەمارەکانی خوێن

ناوه‌ڕۆك

١٠ جۆری خواردن ڕێگری دە‌كە‌ن لە‌ گیرانی دە‌مارە‌كانی خوێن

گە‌ر ئامانجت ئە‌وە‌یە‌ كە‌ خاوە‌نی دڵێكی تە‌ندروست بیت، ئە‌مانە‌ی خوارە‌وە‌ چە‌ند خۆراكێكن كە‌ دە‌بنە‌ھۆی ڕێگریكردن لە‌ گیرانی دە‌مارە‌كانی خوێن، دابە‌زاندنی پە‌ستانی خوێن و كە‌مكردنە‌وە‌ی ھە‌ڵئاوسان.
خۆراكە‌كانی ناو ئە‌م لیستە‌ پڕن لە‌ چە‌وری جۆری باش، دژە‌ ئۆكسید و فایبە‌ر كە‌ گشتیان پێویستن بۆ تە‌ندروستی دڵ، لە‌گە‌ڵ ئە‌وشدا دە‌بنە‌ ھۆی ھە‌بوونی پێستێكی گە‌شاوە‌، قژێكی بە‌ھێز، باڵانسكردنی ھۆرمۆن و ھاوكاریكردنی كۆئە‌ندامی ھە‌رس، لە‌گە‌ڵ ئە‌م خواردنانە‌دا ھە‌ست بە‌ وزە‌ی زیاتر دە‌كە‌یت.

١- ئە‌سپە‌رگۆز
یە‌كێكە‌ لە‌ باشترین خواردنە‌كان بۆ پاككردنە‌وە‌ی دە‌مارە‌كانی خوێن بریتییە‌ لە‌ ئە‌سپە‌رگۆز كە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامین (B1,K, B2,E, C) و چە‌ندە‌ھا كانزای پێویست. ئە‌سپە‌رگۆز ڕێگری دە‌كات لە‌ گیرانی دە‌ماركانی خوێن و دە‌بێتە‌ھۆی دابە‌زاندنی فشاری خوێن.
٢- ئە‌ڤۆكادۆ
تو‌ێژینە‌وە‌كان  سە‌لماندویانە‌ خواردنی ڕۆژانە‌ی ئە‌ڤۆكادۆ دە‌بێتە‌ ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی چە‌وری جۆری خراپ بە‌ڕێژە‌ی ٢٢٪‏، و دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزكردنە‌وە‌ی چە‌وری باش بە‌ ڕێژە‌ی ١١٪‏.
چە‌وری جۆری باش دە‌بێتە‌ھۆی ڕێگریكردن لە‌ گیرانی دە‌مارە‌كانی خوێن، سە‌رە‌ڕای ئە‌مانە‌ش، ئە‌ڤۆكادۆ بڕی ٤گرام پرۆتین و ١١ گرام فایبە‌ری تێدایە‌.
٣- برۆكلی
برۆكلی دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ڤیتامین (k) كە‌ ڕێگریی دە‌كات لە‌ ڕە‌قبوونی دە‌مارە‌كان.
٤- دارچینی
خواردنی ڕۆژانە‌ی یە‌ك كە‌وچك لە‌ دارچینی دە‌بێتە‌ ھۆی دابە‌زاندنی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵ لە‌ناو خوێن لە‌گە‌ڵ ڕێگریكردن لە‌ گیرانی دە‌مارە‌كان.
دارچینی دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ دژە‌ئۆكسید كە‌ ڕێگری دە‌كات لە‌ دروستبوونی نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ و پیربوون.
٥- قاوە‌
توێژینە‌وە‌كان ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن كە‌ خواردنە‌وە‌ی (٢٠٠-٥٠٠) ملیلتر قاوە‌ مە‌ترسی توشبوون بە‌ نە‌خۆشیە‌كانی دڵ بە‌ڕێژە‌ی ٢٠٪‏ كە‌مدە‌كاتە‌وە‌.
پێویستە‌ ئاگاداربیت كە‌ زیادە‌ڕۆی لە‌ خواردنە‌وە‌ی قاوە‌ یان ھە‌ر وریاكە‌رە‌وە‌یە‌كی تر دە‌كرێت بێتە‌ھۆی زیانگە‌یاندن بە‌ تە‌ندروستی دڵ، چونكە‌ دە‌بێتە‌ھۆی بە‌رزكردنە‌وە‌ی فشاری خوێن و خێرا لێدانی دڵ.
٦- چای سە‌وز
چای سە‌وز دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ دژە‌ئۆكسیدی (كاتیكین)، كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگریكردن لە‌ ھە‌ڵمژینی كۆلیسترۆڵ لە‌ناو كۆئە‌ندامی ھەرسدا.
٧- گوێز
خواردنی ڕۆژانە‌ی گوێز دە‌بێتە‌ ھۆی دابە‌زاندنی فشاری خوێن، كە‌مكردنە‌وە‌ی ھە‌ڵئاوسان و پاككردنە‌وە‌ی دەمارە‌كانی خوێن لە‌و شتانە‌ی دە‌بنە‌ ھۆی گرتنی. 
گوێز دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ چە‌وری جۆری باش و ڤیتامین (E)، فایبە‌ر و پرۆتین.
٨- زە‌یتی زە‌یتون
زە‌یتی زە‌یتونیش بە‌ ھە‌مان شێوە‌ی گوێز دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ چە‌وری جۆری باش كە‌ دە‌بێتە‌ھۆی كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕێژە‌ی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن، زە‌یتی زە‌یتون بە‌ یە‌كێك لە‌ تە‌ندروستترین زە‌یتە‌كان دادە‌نرێت بۆ چێشتلێنان و دروستكردنی خواردن.
٩- سپێناخ
سپێناخ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ فایبە‌ر، پۆتاسیۆم و ڤیتامین (B9)، ھە‌موو ئە‌مانە‌ بە‌سوودن بۆ تە‌ندروستی دڵ.
١٠- زە‌ردە‌چە‌وە‌
زە‌ردە‌چە‌وە‌ دە‌وڵە‌مە‌ندە‌ بە‌ ماددە‌ی (كیركیومین) كە‌ بە‌ یە‌كێك لە‌ باشترین مادە‌كانی سروشت دادە‌نرێت بۆ بە‌رە‌نگاربونە‌وە‌ی ھە‌ڵئاوسان، بۆیە‌ خواردنی زە‌ردە‌چە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ڕێگریكردن لە‌ زیانگە‌یاندن بە‌ دیواری دە‌مارە‌كانی خوێن.


سەرچاوەکان



584 بینین