هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە دۆزرایەوە!

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-13:41:00 - کۆدی بابەت: 1783
هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجە دۆزرایەوە!

ناوه‌ڕۆك

ھۆكاری توشبوون بە‌ شێرپە‌نجە‌ دۆزرایە‌وە‌

پسپۆرانی تە‌ندروستی لە ‌ھە‌وڵ و دۆزینە‌وە‌ی ھۆكارە‌كانی توشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌ كە‌ ساڵانە‌ ژمارە‌ی توشبووانی لە‌ زیاد بوندایە‌ لە‌و ڕێژە‌یە‌ش بە‌شێكی زۆریان گیان لە‌دە‌ست دە‌دە‌ن، بە‌پێی ئە‌نجامە‌كانی توێژینە‌وە‌یە‌كی ئیسپانیش دە‌ركە‌وتووە‌ تە‌نھا جینێك ھۆكاری توشبوونە‌ بە‌و نە‌خۆشییە‌.
توێژینە‌وە‌یە‌ك كە‌ چە‌ند پسپۆرێكی نە‌خۆشیە‌كانی شێرپە‌نجە‌ لە‌ زانكۆی كە‌تە‌لۆنیای وڵاتی ئیسپانیا ئە‌نجامیانداوە‌ و جۆرە‌ جینێكیان دە‌ستنیشان كردووە‌ كە‌ ھۆكاری توشبوونە‌ بە‌ شێرپە‌نجە‌ ئە‌ویش جینی (بی ٥٣)یە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی پارێزگاری كردنی زۆرینەی خانە‌كانی لە‌ش لە‌ ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی شێرپە‌نجە‌.
بە‌ڕای پسپۆرە‌كان ھە‌ندێ جار دە‌ردانی پرۆتینی دژە‌ شێرپە‌نجە‌ لە‌لایە‌ن جینی(بی ٥٣) كە‌مدە‌بێتە‌وە‌، بە‌مە‌ش گە‌شە‌ی خانە‌ شێرپە‌نجە‌یە‌كان خێرا دە‌بێت و ٥٠٪‏ ئە‌و كە‌سانە‌ی كە‌ توشی شێرپە‌نجە‌ جیاوازە‌كان دە‌بن،  ھۆكارە‌كە‌ی دە‌ردانی ئە‌و پرۆتینە‌ تایبە‌تە‌یە‌ لە‌لایە‌ن جینی(بی ٥٣).


سەرچاوەکان



2040 بینین