خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا چ سوودێکی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-23:25:00 - کۆدی بابەت: 1822
خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا چ سوودێکی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

خواردنە‌وە‌ی ئاو لە‌ بە‌یانیاندا چ سوودێكی ھە‌یە‌؟

خواردنە‌وە‌ی ئاو  ھە‌موو كات سوودێكی زۆری ھە‌یە‌، بە‌ڵام ھە‌ندێ كات سوودی دە‌ ھێندە‌ زیاد دە‌كات ئە‌گە‌ر بیخۆیتە‌وە‌ وە‌كو خواردنە‌وە‌ی ئاو ل بە‌یانیاندا بە‌سكی بە‌تاڵ و برسێتی.

خواردنە‌وە‌ی ئاو لە‌ بە‌یانیاندا ئە‌م سوودانە‌ی ھە‌یە‌:
ڕێكخستنە‌وە‌ی سە‌رجە‌م كردارە‌كانی ئە‌ندامە‌كانی لە‌شی مرۆڤ، بە‌ڵام كوپێكی ئاوی مامناوە‌ند بخورێتە‌وە‌ واتا نە‌سارد نە‌ گە‌رم ھە‌روە‌ھا خواردنە‌وە‌ی ئاو لە‌ بە‌یانیاندا لە‌ش لە‌ وشك بوونە‌وە‌ دە‌پارێزێت.

ڕزگاربوون لە‌ ژە‌ھراوی بوونی لە‌ش: 
خواردنە‌وە‌ی كوپێك ئاوی شلە‌تێن لە‌ بە‌یانیاندا یە‌كسە‌ر دوای لە‌خە‌و ھە‌ستان، دە‌بێتە‌ ھۆی ڕزگاربوونی لە‌ش لە‌ ھە‌موو پێكھاتە‌ خراپە‌كان، چونكە‌ مرۆڤ كاتێك دە‌خە‌وێت لە‌شی بە‌ردە‌وام لە‌ كاردایە‌ بۆ جیاكردنە‌وە‌ی ماددە‌ زیانبە‌خش و باشە‌كان ھە‌ر بۆیە‌ خواردنە‌وە‌ی ئاو لە‌ بە‌یانیدا ڕزگات دە‌كات لە‌ ژە‌ھراوی بوون و ماددە‌ی زیانبە‌خش.

دابە‌زینی كێش: 
خواردنە‌وە‌ی ئاوی شلە‌تێن لە‌ بە‌یانیاندا باشترین پێكھاتە‌یە‌ بۆ دابە‌زینی كێش  توانە‌وە‌ی چە‌وری و ھە‌روە‌ھا ھێزیش دە‌بە‌خشێت بە‌ كە‌سە‌ لاوازە‌كان، ھە‌روە‌ھا یارمە‌تی دابە‌زینی ڕێژە‌ی كالۆری گە‌رمی دە‌دات چونكە‌ بە‌ خواردنە‌وە‌ی ئاوی بە‌یانیان ھە‌ست بە‌ تێری دە‌كە‌یت كە‌متر نان دە‌خورێت لە‌كاتی خواردنی ژە‌مە‌كاندا.

ترشانی گە‌دە‌:
ھە‌ندێ كە‌س بە‌ھۆی ھە‌ندێك ھۆكارە‌وە‌ زوو زوو تووشی ترشانی گە‌دە‌ دە‌بن ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی كێشە‌ی تە‌ندروستی لە‌كاتی خواردنی چە‌وردا یان ڕە‌نگە‌ بێ ئە‌وە‌ی ھیچ بخوات ھە‌ست بە‌ ترشانی گە‌دە‌ی بكات، بە‌ڵام خواردنە‌وە‌ی ئاوی بە‌یانیان لە‌م كێشە‌یە‌ ڕزگار دە‌كات.

ڕێكخستنە‌وە‌ی كردارە‌كانی مۆخ:
وەك‌ دە‌زانین ئاو ٧٥٪‏ پێكھاتە‌كانی مۆخ پكدە‌ھێنێت، ئە‌مە‌ش مانای ئە‌وە‌ دە‌گە‌ینێت مۆخ زۆر پێویستی بە‌ ئاوە‌ ھە‌میشە‌، ھە‌ر بۆیە‌ خواردنە‌وە‌ی كوپێك ئاو یارمە‌تیت دە‌دات مۆخ وریا بێتە‌وە‌ تە‌ركیز زیاتر بێت و لە‌ گێژبوون دتپارێزێت.

ئاسانكردنی كرداری ھە‌رس و ڕزگاربوون لە‌ قە‌بزی:
خواردنە‌وە‌ی ئاو لە‌ بە‌یانیاندا باشترین یارمە‌تیدە‌ری كرداری ھە‌رسە‌ و ڕێگە‌ لە‌ قە‌بزبوون دە‌گرێت، ھە‌روە‌ھا كردارە‌كانی ڕیخۆڵە‌ ئاسان دە‌كات.

پاراستن لە‌ زۆر نە‌خۆشی:
خواردنە‌وە‌ی كوپێك ئاوی شلە‌تێن لە‌ بە‌یانیاندا دە‌تپارێزێت لە‌ زۆربە‌ی نە‌خۆشیە‌ مە‌ترسیدارە‌كان و ئاساییە‌كان، ھە‌روە‌ھا دە‌بێتە‌ ھۆی گە‌شانە‌وە‌ی پێست و جوانكردن و دوورخستنە‌وە‌ی چرچی و زیپكە‌ لە‌ پێست، جگە‌ لە‌وە‌ی ھێز پێ دە‌بە‌خشێت و سووڕی خوێن خێرا دە‌كات.

سەرچاوەکان

924 بینین