ئەو هەشت خۆراکەی جوانت دەکەن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-30-23:37:00 - کۆدی بابەت: 1825
ئەو هەشت خۆراکەی جوانت دەکەن

ناوه‌ڕۆك

ئە‌و ٨ خۆراكە‌ی بە‌رە‌و جوانیت دە‌بە‌ن

ئە‌گە‌ر بە‌م نزیكانە‌ بۆنە‌یە‌كت ھە‌یە‌ و دە‌تە‌وێت لە‌و ڕۆژە‌دا جوان دە‌ركوویت، ئە‌وا دە‌بێت لە‌ماڵە‌وە‌ پە‌یڕە‌وی ئە‌م ٨ ڕێنمایە‌ بكە‌یت كە‌ بریتین لە‌:

ماست بۆ نە‌ھێشتنی ھە‌ڵئاوسانی ورگ:
ماست پێكھاتە‌ی بە‌كتریای بەسوودی زۆر تێدایە‌، خواردنی ماستی بێ چە‌وری چە‌ند كاتژمێرێك پێش نوستن ئە‌و بە‌كتریایە‌ی ناوی دە‌بێتە ‌ھۆی ڕاكێشانی چە‌وری گە‌دە‌، ناھێڵێت بۆ ڕۆژی دوایی ورگ ھە‌ڵبئاوسێت و لە‌ھە‌مان كاتدا دە‌گە‌شێنێتە‌وە‌.

چای سە‌وز بۆ لابردنی ڕە‌شی و ھە‌ڵئاوسانی ژێر چاو:
٢ چای سە‌وز بخە‌رە‌ كوپێك ئاوی گە‌رمە‌وە‌ دواتر كوپە‌كە‌ بكە‌رە‌ بە‌شی خوارە‌وە‌ی بە‌فرگرە‌وە‌ تا سارد دە‌بێت، پاشان بیدە‌ لە‌ چاوە‌كانت بەتایبە‌تی بە‌شی ژێرە‌وە‌، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی ڕە‌شی ژێر چاو ھە‌ڵئاوسانی كە‌مدە‌كاتە‌وە‌، ئە‌م كردارە‌ ھە‌وڵبدە‌ بە‌یانیان ئە‌نجام بدە‌.

لیمۆی ترش بۆ سپیكردنە‌وە‌ی نینۆكە‌كانت:
ئە‌گە‌ر ڕە‌نگی نینۆكە‌كانت تێكچون، دە‌تە‌وێت ڕە‌نگیان ئاسای ببێتە‌وە‌، ئە‌وا لیمۆی بۆ بە‌كاربھێنە‌ دواتر زە‌یتی زە‌یتون یان زە‌یتی گوێزی ھیندی بۆ ئاسای كردنە‌وە‌ی ڕە‌نگە‌كە‌ی.

زە‌یتی سروشتی بۆ قژ:
ئە‌گە‌ر قژت ناشرین بووە‌ و بژ دە‌بێت و ھە‌ڵدە‌ورێت، ھە‌وڵبدە‌ زە‌یتی سروشتی بۆ بە‌كاربھێنە‌، بە‌تایبە‌تی زە‌یتی گوێزی ھیندی و زە‌یتی زە‌یتون یان بادە‌م.

دارچینی بۆ لێوێكی سە‌رنج ڕاكێش و گە‌ورە‌:
بۆئە‌وە‌ی لێو بگە‌شێتە‌وە‌ و بریقە‌دار بێت، دارچینی بە‌كاربھێنە‌ بە‌شێوە‌یە‌كی كاتی، كە‌مێك ھە‌نگوین و دارچینی تێكە‌ڵ بكە‌ و بیدە‌ لە‌ لێوە‌كانت و جگە‌ لە‌وە‌ی دە‌یگە‌شێنێتە‌وە‌ گە‌ورە‌شی دە‌كات.

تووفە‌رە‌نگی بۆ ددان:
ددانە‌كان تووفە‌رە‌نگی تیھە‌ڵسوو بۆئە‌وە‌ی ددانە‌كانت سپی بكاتە‌وە‌ و بریقە‌داری بكات.

زە‌یتی گوێزی ھیندی بۆ ڕزگاربوون لە‌ قە‌بزی:
بە‌یانیان كوچكێك زە‌یتی گوێزی ھیندی بخۆ، یاخود لە‌گە‌ڵ قاوە‌دا تێكە‌ڵی بكە‌ و بیخۆ بۆ ئە‌وە‌ی تووشی قە‌بزی نە‌بیت.

ماسی بۆ پێستێكی گە‌شاوە‌:
ھە‌ندێك لە‌ خواردنە‌كان زۆر بە‌خێرای كاریگە‌ری لە‌سە‌ر پێست دە‌كات، وە‌ك خواردنە‌ ئاویە‌كان بە‌تایبە‌تی ماسی سە‌ردین، ئە‌گە‌ر ھاتوو ٣ ڕۆژ لە‌سە‌ریە‌ك خوارد پێست دوو ھێندە‌ی پێشتری دە‌گۆڕێت و دە‌گە‌شێتە‌وە‌.


سەرچاوەکان



922 بینین