ئاگاداری مەترسییەکانی تەبریدی ئۆتۆمبێل بن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-04-17:05:00 - کۆدی بابەت: 1959
ئاگاداری مەترسییەکانی تەبریدی ئۆتۆمبێل بن

ناوه‌ڕۆك

ئاگاداری مەترسییەکانی تەبریدی ئۆتۆمبێل بن

دەستەی ئەڵمانی بۆ کوالێتی خزمەتگوزارییەکان هۆشداری دەدات لە ئاڕاستە کردنی تەبریدی ئۆتۆمبێل بەرەو ڕووکاری جەستە بە گشتی و ڕووخسار بە تایبەتی. چونکە ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەوکردنی چآو.
هەروەها ئەگەر جیاوازییەکی زۆر لە نێوان پلەی گەرمی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە هەبوو، ئەوە گرفت دروست دەکات بۆ سووڕی خوێن.
شارەزا ئەڵمانەکان دەڵێن نابێ جیاوازی پلەی گەرمی ناوەوە و دەرەوەی ئۆتۆمبێل هەشت پلە زۆرتر بێ، بۆ نموونە ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە ٣٠ پلە بوو، ئەوە لە ناوەوە نابێ لە ٢٢ پلە کەمتر بێ چونکە سووڕی خوێن دەشێوێنێ.
بەڵام بۆ ئەو کات و شوێنانەی پلەی گەرمیی دەرەوە دەگاتە ٤٠ و زۆرتر، ئەوە دەکرێ جیاوازییەکە لەوە زۆرتر بێ. نەک هەر ئەوە، بەڵکو نابێ ڕێگە بدرێ پلەی گەرمی نێو ئۆتۆمبێل بگاتە سەروو ٢٧ پلە، چونکە توێژینەوەکان سەلماندوویانە لە پلەی ٢٧ و بەرزتردا لە نێو ئۆتۆمبێل، جەستەی مرۆڤ داهێزران و ماندووێتی دەبێ و مەترسی کەمبوونەوەی توانای سەرنجدان زۆر دەبێت و ئەگەری ڕوودانی کارەساتی ئۆتۆمبێل زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



552 بینین