هەشت هۆکار دەبنە هۆی قەبزبوون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-07-18:11:00 - کۆدی بابەت: 2065
هەشت هۆکار دەبنە هۆی قەبزبوون

ناوه‌ڕۆك

ھە‌شت ھۆكار پێشتر نە‌تزانیوە‌ دە‌بنە‌ ھۆی قە‌بزبوون

بە‌ گشتی ھۆكاری تووشبوون بە‌ قە‌بزی چییە‌؟

ھۆكارە‌ سە‌رە‌كییە‌كانی تووشبوون بە‌ قە‌بزی بە‌گشتی ئە‌و خۆراكانە‌ی فایبە‌ریان كە‌م تێدایە‌، كە‌می جوڵە‌، كە‌مخواردنە‌وە‌ی ئاو و ئە‌نجامنە‌دانی وەرزش.
بە‌ڵام لە‌پاڵ ئە‌وانە‌شدا قە‌بزی چە‌ند ھۆكارێكی تری ھە‌یە‌ كە‌ لە‌ناو خە‌ڵكیدا بە‌ كە‌میی زانراوە‌.

١- نە‌خۆشی غودە‌: كە‌م دە‌ردانی ھۆرمۆنی غودە‌ (تایرۆید) لە‌لایە‌ن جە‌ستە‌وە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی خاوكردنە‌وە‌ی كرداری ھە‌رس، لە‌ ئە‌نجامدا دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی قە‌بزی.

٢- دە‌رمانی ئازار شكێن: ئە‌و دە‌رمانانە‌ی دە‌بنە‌ ھۆی شكاندنی ئازار بە‌ گشتی دە‌بنە‌ھۆی قە‌بزی. بە‌شێك لە‌ پزیشكە‌كان پێیان وایە‌ ئە‌و كە‌سانە‌ی دە‌رمانی دژە‌ ئازاریان بۆ دە‌نوسرێت، پێویستە‌ لە‌ ھە‌مانكاتدا دە‌رمانی دژە‌ قە‌بزیان پێ بدرێت گە‌ر تووشی كێشە‌ بوون لە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رسیاندا.

٣- نە‌ستە‌لە‌: چە‌ند بە‌ڵگە‌یە‌كی زانستی پە‌یوە‌ندی نێوان قە‌بزبوون و خواردنی نە‌ستە‌لە‌یان سە‌لماندووە‌. شارە‌زایان ئامۆژگاری ئە‌و كە‌سانە‌ دە‌كە‌ن كە‌ زۆر تووشی قە‌بزی دە‌بن نە‌ستە‌لە‌ زۆر نە‌خۆن.

٤- ڤیتامین: خواردنی حە‌بی ڤیتامین لە‌ خۆیدا نابێتە‌ ھۆی دروستبوونی قە‌بزی، بە‌ڵام ئە‌و كانزایانە‌ی لە‌و حە‌بانە‌دا ھە‌ن وە‌ك كالسیۆم و ئاسن ھە‌ندێك جار دە‌بنە‌ ھۆی توشبوون بە‌ قە‌بزی. ئە‌و حە‌بانە‌ی ڤیتامینیان تێدایە‌ پێویستە‌ لە‌ژێر چاودێری و ڕێنمایی پزیشك بە‌كاربھێنرێن.

٥- زۆر خواردنی شیرە‌مە‌نی: پە‌یڕە‌وكردنی بە‌رنامە‌یە‌كی خۆراكیی كە‌ بڕێكی كە‌م فایبە‌ر و بڕێكی زۆر چە‌وری تێدایە‌  وە‌ك گۆشت و شیرە‌مە‌نی ھۆكارێكن بۆ دروستبوونی قە‌بزی.

٦- نە‌خۆشی خە‌مۆكی: ھاوشێوە‌ی كە‌میی دە‌ردانی ھۆرمۆنی غوودە‌، خە‌مۆكییش دە‌بنە‌ ھۆی خاوكردنە‌وە‌ی كرداری ھە‌رس لە‌ جە‌ستە‌دا و سە‌رئە‌نجام تووشبوون بە‌ قە‌بزی.

٧- دە‌رمانی دژە‌ ترشی: ھە‌ندێك لە‌و دە‌رمانانە‌ی بۆ نە‌ھێشتنی دڵە‌ كزێ بە‌كاردێن ھۆكارێكن بۆ تووشبوون بە‌ قە‌بزی.

٨- نە‌خۆشی شە‌كرە‌: نە‌خۆشی شە‌كرە‌ ھە‌ندێك جار دەبێتە‌ ھۆی زیانگە‌یاندن بە‌ ھە‌ندێك دە‌ماری تایبە‌ت بە‌ كۆئە‌ندامی ھە‌رس، ھە‌ربۆیە‌ كرداری ھە‌رس تووشی خاوبوونە‌وە‌ی دە‌بێت.


سەرچاوەکان



902 بینین