خۆشۆردنی بەیانیان بە ئاوی سارد تۆوی پیاو زیاد دەکات

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-01:50:00 - کۆدی بابەت: 2111
خۆشۆردنی بەیانیان بە ئاوی سارد تۆوی پیاو زیاد دەکات

ناوه‌ڕۆك

خۆشۆردنی بە‌یانیان بە‌ ئاوی سارد تۆوی پیاو زیاد دە‌كات

لێكۆڵینە‌وە‌ زانستیە‌كان، ئاماژە‌ بە‌وە‌ دە‌كە‌ن خۆشۆردنی بە‌یانیان بە‌ ئاوی سارد، دە‌بێتە‌ ھۆی زیادبوونی ڕێژە‌ی سپێرمی پیاو زیاد دە‌كات و یارمە‌تی زوو وریابوونە‌وە‌یش دە‌دات.
چە‌ندان لێكۆڵینە‌وە‌ دە‌ریانخستوە‌، كە‌ خۆشۆردنی بە‌یانیان بە‌ ئاوی سارد یارمە‌تی پیاو دە‌دات تا تۆوە‌كە‌ی زیاد و بە‌پیت بێت، ھە‌روە‌ھا ئە‌و پرۆسە‌یە‌ جە‌ستە‌ ھان دە‌دات كە‌ ڕێژە‌یە‌كی زۆری ھۆرمۆنی تستۆستیرۆن (ھۆرمۆنی نێرینە‌) بە‌رھە‌م بھێنێت، وێڕای ئە‌وە‌يش ڕێژە‌ی سپێرمیشی (یە‌كە‌ زیندە‌گییە‌كانی تۆو) زیاد دە‌كات.
ھە‌روە‌ھا گە‌رماوكردنی بە‌یانیان یارمە‌تی پیاو دە‌دات لە‌ دوای ئە‌و ماوە‌ زۆرە‌ی خە‌و، ھۆشیار و بە‌ ئاگا بێت، ھە‌روە‌ھا شارە‌زایانی بواری خە‌و، ئاشكرایان كردووە‌ كە‌ ئە‌و پرۆسە‌یە‌ وێڕای ھۆشیاری، وزە‌ و ھێزی كە‌سە‌كە‌ زیاد دە‌كات، بە‌تایبە‌ت ئە‌گە‌ر كە‌سە‌كە‌ لە‌ كۆتاییدا ئاوی سارد بە‌ خۆیدا بكات، بە‌ڵام دە‌ركە‌وتووە‌ خۆشۆردنی شە‌وان، دە‌بێتە‌ ھۆی دروستبوونی كێشە‌ی خە‌و.


سەرچاوەکان



1094 بینین