دروستکردنی خواردنی وزەبەخش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-09-12:50:00 - کۆدی بابەت: 2115
دروستکردنی خواردنی وزەبەخش

ناوه‌ڕۆك

تۆش دەتوانی خواردنەوەی وزەبەخش دروست بکەی

زانایانی زانکۆی (bath) دەڵێن تەنیا زیادکردنی کەوچکێک شەکر بۆ پەرداخێک ئاو، توانای جەستەیی زیاد دەکات.
زیادکردنی کەوچکێک شەکر بۆ پەرداخێک ئاو و خواردنەوەی، توانای جەستەیی وەرزشکار هاوتا و هەندێک جار زیاتر لەوە زیاد دەکات کە کەسەکە خواردنەوەیەکی وزەبەخش بخواتەوە، ئەوە گوتەی ئەو زانیانەیە کە توێژینەوەیەکی نوێیان ئەنجامداوە.

توێژەرانی زانکۆی (bath) دەڵێن لەوانەیە خواردنەوەی پەرداخێک شەکراو، ببێتە خاڵی جیاکەرەوەی سەرکەوتن و شکست لە چالاکییە وەرزشکارییە تاقەتپڕوکێنەکاندا.
ئێستا ژمارە و جۆری جیاوازی خواردنەوەی وزەبەخشی تایبەت بە وەرزشکاران هەن، کە مەبەست لێیان زیادکردنی توانای جەستەیی وەرزشکارانە. دەرکەوتووە پێکهاتەی ئەو خواردنەوانە جۆرە جیاوازەکانی شەکرە. تیمە زانستییەکە کە توێژینەوەکەیان لە جۆرناڵی زانستی Physology - Endocrinology & Metabolism دا بڵاوبووەتەوە، بەراوردیان لە نێوان چەند جۆرێک خواردنەوەی کردووە کە ئاخۆ تا چەند لێهاتوویی جەستەیی و وەرزشکار زیاد دەکەن.
دواتر بۆیان دەرکەوت تەنیا زیادکردنی کەوچکێکی چێشتخۆر لە شەکری ئاسایی بۆ نێو پەرداخێک ئاو و خواردنەوەی، ڕێگەیەکی کارایە بۆ زیاد کردنی لێهاتوویی جەستەیی و هاوتای ئەو خواردنەوانەیە کە تایبەتن بە زیادکردنی توانای جەستەیی.
ئەوان گوتوویانە ئەو کەسەی دەیەوێ دوو کاژێر و نیو وەرزش بکات، پێویستی بە ٩٠ گرام شەکرە، کە هەر ٨ گرامێک لەو شەکرە بکرێتە ١٠٠ میلیلیتر ئاو.

 


سەرچاوەکان



661 بینین