چەمکی خوا لە ئاینی جودییزم (جولەکە)

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-15-20:17:00 - کۆدی بابەت: 2274
چەمکی خوا لە ئاینی جودییزم (جولەکە)

ناوه‌ڕۆك

چەمکی خوا لە ئاینی جودییزم (جولەکە)

ئاینی جولەکە یەکێکە لە ئاینە سەرەکیەکانی ڕەگەزی سامیەکان. شوێنکەوتوانی ئەم ئاینە پێیان دەوترێت "جولکە" و باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر موسا هەیە. ئەم چەند دێڕەی خوارەوە لە (دیوتیرۆنۆمی) "کە دەکاتە پێنجەم پەڕتووکی پیرۆزیان" چەند ئامۆژگاری و ڕاسپاردەیەکی پێغەمبەر موسایە:

* ئەی نەوەی ئیسڕائیل گوێبگرن، خوای ئێمە یەک خودایە. (ئینجیل، دیو ٤:٦).
* تەنها من خودام، هیچ خوایەکی تر نیە، هیچ خوایەکی تر هاوشانم نیە. (ئینجیل، ئیسایە ٥:٤٥).
* من خودام و هیچ خودایەکی تر بوونی نیە. من خودام و هیچ هاوشێوەیەکم نیە. (ئینجیل، ئیسایە ٩:٤٦).

ئاینی جولەکە ڕەخنە دەگرێت لە پەرستنی بت، هەروەک لەم چەند دێڕەی خوارەوەدا ڕووندەبێتەوە:-

- "ئێوە نابێت هیچ خوایەکی ترتان هەبێت بێجگە لە من ئێوە نابێت هیچ وەنەیەکی داتاشراو دروست بکەن بۆ خوا لە هاو شێوەی هەرشتێک لە ئاسمانی سەروو، یاخود لە زەوی خوارەوە، یاخود ئەوەی لە ناو ئاوی زەویدا هەیە. ئێوە نابێت هەوڵبدەن کە کڕنوشیان بۆ ببەن یاخود بیانبینن چونکە تەنها من پەروەردگارم، من خوایەکم حەسوودم"
(ئینجیل، ئیکسۆدۆس ٥_٣:٣٠)
- ئێوە نابێت هیچ خوایەکی ترتان هەبێت جگە لە من ئێوە نابێت هیچ وێنەیەک داتاشن بۆ خودا هاوشێوەی هەرشتێک لە ئاسمانی سەروو، یاخود زەوی خوارەوە، یاخود ئەوەی لە ناو ئاوی زەویدا هەیە. ئێوە نابێت خۆتان بۆ بچەمێننەوە بۆیان، وە نابێت خزمەتیشیان بکەن، لەبەر ئەوەی تەنها من خودام، من خوایەکی حەسوودم" (ئینجیل، دیو ٩-٧:٥)


سەرچاوەکان



2290 بینین