سوودەکانی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-16-16:20:00 - کۆدی بابەت: 2306
سوودەکانی ئاو بۆ دابەزاندنی کێش

ناوه‌ڕۆك

سوودەكای ئاو خواردنەوە بۆ دابەزاندنی كێش

زیادكردنی ڕێژەی مێتابۆلیزم

ئاو خواردنەوە لە كاتی ڕێجیمكردندا دەبێتە هۆی پاككردنەوەی لەش لە ژەهرەكان و بەرزكردنەوەی ڕێژەی مێتابۆلیزم و سوتاندنی ڕێژەی زیاتری كالۆری لە لەشماندا، (مێتابۆلیزم: ئەو كردارە كیمییانەیە كە لە لەشماندا ڕوودەدات). لە تاقیكردنەوەكاندا دەركەوتووە كە خواردنەوەی لێترێك ئاو دەبێتە هۆی زیادكردنی ڕێژەی مێتابۆلیزم بە %30 بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، هەروەها دەركەوتووە ئەو كەسانەی بۆ دابەزاندنی كێشیان ئاو دەخۆنەوە زووتر كێشی لەشیان دادەبەزێت لەچاو كەسانی دیكەدا.

كۆنتڕۆڵكردنی كالۆرییەكان

خواردنەوەی ئاو بە ڕێگەیەكی باش دادەنرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو كالۆریانەی كە وەریدەگریت، چونكە ئاو بە جێگرەوەیەكی باشی خواردنەوە گازییەكان دادەنرێت، هەوەها ئەو خواردنانەی كە ئاوی زۆریان تێدایە یارمەتیدەرێكی باشی كێش دابەزاندنن چونكە دەبێتە هۆی هەستكردن بە تێری و هێواش هەزمكردنی خواردن. لەو خواردنانەی كە ڕێژەیەكی باشی ئاویان تێدایە: میوە و سەوزەكان، شۆربا و شۆفان. هەروەها شایانی باسە لە كاتی پێویستی لەش بە ئاو، دەبێتە هۆی زیادكردنی هەستكردن بە برسێتی و وەرگرتنی بڕی زیاتری كالۆری.

كەمكردنەوەی هەستی خواردن

خواردنەوەی ئاو پێش نانخواردن دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هەستی خواردن، ئەمەش دەبێتە زیادبوونی كێشی لەش بەشێوەیەكی كەم، هەوەها ئەم ڕێگەیە بە سەركەوتوو دادەنرێت لە كەسە بەتەمەنەكان. تاقیكردنەوەكان دەریخستووە ئەو كەسانەی كە پێش نانخواردن ئاو دەخۆنەوە ئاستی كێش دابەزینیان بە ڕێژەی 2 كیلۆگرام كەمی كردووە، هەوەها خواردنەوەی ئاو پێش نانی بەیانی یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی كالۆری بەكارهاتوو بە %13.

سوودەكانی ئاوی سارد خواردنەوە

خواردنەوەی ئاوی سارد یارمەتی كەمكردنەوەی نان خواردن دەكاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی كێشی لەش. هەوەها خواردنەوەی ئاوی سارد دەبێتە هۆی كاراكردنی لەش بۆ بەزكردنەوەی پلەی گەرمی لەش ئەمەش دەبێتە سوتاندنی كالۆری زیاتر. بە خواردنەوەی 10 پەرداخ لە ئاوی سارد لەشت پێویستی سوتاندنی نزیكەی 80 كالۆری دەبێت بۆ بەزكردنەوەی پلەی گەرمی لەش.


سەرچاوەکان



1343 بینین