خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-18-14:50:00 - کۆدی بابەت: 2350
خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

زەنجەفیل یەکیکە لەو ڕووەکانەی لە زۆربەی تۆمارە پزیشکییەکانی چینی و هیندییە کۆنەکان وەک چارەسەری شاهانەی زۆرێک لە نەخۆشییەکان ناوی هێنراوە، واتە ئەم چارەسەرە زۆرتر بۆ نەخۆشی و کێشەی تەندروستی پاشا و کەسە گەورە و خانەدانەکان بەکارهێنراوە، زانستی نوێی پزیشکیش بە تەواوی ئەمەی سەلماندووە کە زەنجەفیل باشترین و کرنگترین ڕووەکە بۆ جەستەی مرۆڤ و سەرجەم کێشە تەندروستییەکانی، بە گوێرەی دوایین توێژینەوەش خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل ڕێگەیەکی سحری و خێراییە بۆ نەهێشتنی ئازاری ماسولکەکان و ژانەسەر.
پەیمانگای ئەمریکی بۆ خواردنەمەنییەکان لەبارەی پێکهاتەی زەنجەفیلەوە نوسیویەتی، زەنجەفیل لە پێکهاتەکەیدا توخمی کیمیایی پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم هەیە کە زۆر گرنگن زۆ ڕێکخستنی تەندروستی دڵ و سوڕی خوێن، هەروەها ماددەی مەگەنیز کە بەرگری لەش بەهێز دەکات و تۆڕی دڵ دەپارێزێت، لە زەنجەفیل بە ڕێژەیەکی باش بوونی هەیە، هاوکات زەنجەفیل لەگەڵ سلیکۆن یەکدەگرێ و تەندروستی قژ و پێست چالاک و بەهێز دەکات، زۆرێک لە ڤیتامینەکانیش لەپێکهاتەی زەنجەفیل هەن وەکو ڤیتامین C,E و هەموو جۆرەکانی ڤیتامین B، هەروەها فسفۆر و سۆدیۆم و ئاسن و زنک و کالسیۆم لە پێکهاتەی زەنجەفیلدا هەن. 
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری (Natural Production)ی ئەمریکی بڵاو کراوەتەوە، کە خواردنەوەی ئاوی زەنجەفیل یارمەتیدەرێکی زۆر بەهێز و کارایە بۆنەهێشتنی ئازاری ماسولکە و دەمارەکان، هەروەها ڕێگە لە هەوکردنی لەش دەگرێ، هاوکات ژانەسەر و سەرئێشە بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر لەناو دەبات.

چۆنیەتی ئامادە کردنی ئاوی زەنجەفیل

گوشراوی دوو پارچە زەنجەفیل و سێ کوپ ئاو و ئاوی نیو لیمۆ و کەوچکێک هەنگوین و تێکەڵی یەکتر بکەن، دوای پاککردنەوە و گوشینی زەنجەفیلەکە ئاوی نیو لیمۆی تێ بکەن و ئنجا هەنگوین و پاشان سێ کوپ ئاوی تێ بکەن، هەموو ڕۆژێک نیو پەرداخ لەو گیراوەیە بخۆرەوە، لە هەموو ئازار و هەوکردنێک دەتانپارێزێت.


سەرچاوەکان



868 بینین