بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-19-19:44:00 - کۆدی بابەت: 2399
بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق

ناوه‌ڕۆك

بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق

لە بەر هەبوونی هۆکاری بەخێوکردنی ئاژەڵ وەک (ڕووبەری زەوی فراوان، ئاو و هەروەها بازاڕ بۆ کڕینی بەرهەمەکانی ئاژەڵ) ڕێژەی بەردەوام لە گەشەکردن دایە و بەردەوام داواکاری لەسەر زۆرە، لە ئەنجامی پەرەسەندنی ژیانی خێزانی عێراقی و زۆربوونی ژمارەیان لەم کاتە ژمارەی ئاژەڵ پێویستی ناوەخۆ دابین بکات، بە تایبەتی لە گۆشت. بەخێوکردنی ئاژەڵ گرنگە چونکە خواردنی مرۆڤ و کەرەستەی خاوی پیشەسازی خۆراک دابین دەکات، هەروەها پاشەڕۆکەی پەینی ئەندامییە بۆ کشتوکاڵ، جگە لەوەش یەکێکە لە چالاکییەکانی مرۆڤی عێراقی.

بەشەكانی بەخێوكردنی ئاژەڵ

دەتوانین بەخێوکردنی ئاژەڵ لە عێراق بکەینە چەند بەش:

ئاژەڵی گۆشتی سوور

لە بزن و مەڕ و مانگا و گامێش و وشتر پێک دێت، جگە لە بەرهەمی گۆشت بەرهەمی شیر و خوری و پێستیان هەیە، لە هەموو پارێزگاکانی عێراقدا دەردەکەوێت.
گامێش جگە لە بەرهەمەکەی بۆ کاری کێڵگەش سوودی لێ وەردەگیرێت، پێشتر تەنها لە هۆر و زۆنگاوەکان بەخێودەکرا، بەڵام ئێستا لە زۆربەی شارەکان کە لە نزیک ڕووبەری ئاوین پەیدا دەبێت.
گەورەترین ژمارەی مەڕ لە پارێزگای موسڵ دەردەکەوێت و پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین بە پلەی دووەم و سێیەم دێت. گەورەترین ژمارەی بزن لە پارێزگای سلێمانییە، بە پلەی دووەم و سێیەم لە پارێزگای دهۆک و هەولێر.
ژمارەی مانگا لە پارێزگاکانی میسان و زیقار بە زیاتر لە (٢٠٠٠٠٠) سەر دادەنرێت. گەورەترین ژمارەی گامێش لە پارێزگای بەغدایە ئینجا لە میسان و بەسرە، بەڵام حوشتر لە پارێزگای ذیقار بە رێژەی ٢٣٪ حوشتری عێراق پێکدەهێنێت.

پەلەوەر

هەموو جۆرە پەلەوەرەکان دەگرێتەوە، کە تەنیا بۆ مەبەستی گۆشت نییە، بەڵكو سوودی تریان هەیە. بە دوو ڕێگا بەخێو دەکرێت، یان لە کێڵگەی جوتیاران کە ڕێژەی کەمە یان لە کێڵگەی تایبەت.

بەخێوکردنی پەلەوەر دوو جۆرەیە

١- کێڵگەی پەلەوەر بۆ گۆشت.
٢- کێڵگەی پەلەوەر بۆ هێڵکە، شوێنی ئەم کێڵگانە نزیکی شارەکانە (مەبەست لە نزیکی لە بازاڕ).

بە مەبەستی گەشەپێدان و بەخێوکردنی گەشەپێدان و بەخێوکردنی پەلەوەر چەند جۆری بیانی هاوردەی بازاڕی عێراق کراوە، بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەیان لە ئەنجامدا باشترین جۆری پەلەوەر لە کێڵگەکان بەخێو دەکرێن. بەڵام تاکو ئێستا پێویستی ناوەخۆ پڕ ناکات بۆیە تا ئێستا بەشێک لە پێویستیەکان لە دەرەوەی وڵات هاودە دەکرێت لە شێوەی (مریشکی سەربڕاو و بەستوو) جگە لە هێلکە کە بەشێک لە پێویستییەکان پێک دەهێنێت.

ماسی

بەهۆی بوونی هەردوو ڕووباری عێراق و لقەکانی شەتولعەرەب و کەنداوی عەرەب، ڕووبەرێکی فراوانی ئاوی بۆ بەخێوکردنی ماسی ڕەخساوە. جگە لە ڕاوە ماسی سروشتی چەندەها حەوزی بەخێوکردنی ماسی دەستکرد لە عێراقدا دامەزراوە.


سەرچاوەکان



2008 بینین