هەرێمی ڕۆژئاوای عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-21-03:47:00 - کۆدی بابەت: 2456
هەرێمی ڕۆژئاوای عێراق

ناوه‌ڕۆك

هەرێمی ڕۆژئاوا

دامودەزگاکانی ئاماریی لە ساڵی ١٩٦٠ دا، بۆ جاری یەکەم لە هەرێمی ڕۆژئاوادا سەرژمێری گشتییان کرد. لە پاشاندا، هەر دە ساڵ جارێک ئەو کارەیان دووبارە دەکردەوە. واتا هەتا کۆتای ساڵی ١٩٨٦، تەنیا سێ جار سەرژمێرییان کردەووە.
دانیشتوانی هەرێمی ڕۆژئاوا، لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٠ – ١٩٨١ دا، ٣٠٧ هەزار کەسەیان زیاد کردووە، تێکڕای زیادبوونی ساڵانەی ٣.٢٪ بووە، واتە کەمێکی لە تێکڕایی گشتیی زیاترە. هۆی زیادبوونی دانیشتووانیش لەم بەشەی کوردستاندا زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ چەند فاکتەرێک، لەوانە: زیادکردنی بەرهەمی ساڵانەی بەروبوومی کشتوکاڵی لە یەک هێكتار زەویدا، بەهێزبوونی توانای چاندن، گۆڕینی سروشت و شێوەی چاندن لە کشتوکاڵکردن بە شێوەیەکی فراوان، بۆ کشتوکاڵ کردن بە شێوەیەکی چڕتر، واتا چاندنی بەرهەمی پیشەسازیی و ئالیکی بۆ ئاژەڵ، لە جیاتی گەنم و جۆ.. هتد، گوومانی تێدا نییە، ئەگەر دەوڵەتی سووریا، ڕێگای بە خەڵکی بدایە، بە سەربەستی ناوی خۆیان و پێناسەی نەتەوەی خۆیان تۆمار بکردایە، بیانووی ڕەگەزنامەی سووری و بیانوییان بە کوردەکان نەگرتایە، لەو ژمارەیە گەلێک زیاتر دەبوو.
قامیشلی لە ڕووی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەوە، لە پێش هەموو قەزایەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستانەوە بوو، زیادەکەشی ٥٣ هەزار کەس بوو، واتە لە بەشەکەی مالکیە بە ٢.١ کەڕەت و لە ڕەئسولعەین ٢.٦ کەڕەت و لە عەینولعەرەب ٢.٣ کەڕەت و لە عەفرین ٣.٣ کەڕەت زیاتر بوو.

 


سەرچاوەکان



860 بینین