یەکەمجار برنج لە کوێ چێنرا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-11:21:00 - کۆدی بابەت: 2642
یەکەمجار برنج لە کوێ چێنرا؟

ناوه‌ڕۆك

یەکەمجار برنج لە کوێ چێنرا؟

برنج یەکێکە لە خواردنە زۆر گرنگەکن و خۆشترین خواردنیشە لای خەڵکی ڕۆژهەڵات. ئایا دەزانیت چینییەکان، کاتێک چاک و چۆنییان لەگەڵ یەکتردا دەکرد لە جیاتی ئەوەی بڵێن تەندروستیت چۆنە؟ دەیانگوت: ئەمڕۆ برنجت خواردوە؟ لەبەر ئەوەی برنج هێندە لایان گرنگ بووە.
نیوەی دانیشتوانی سەر زەوی بە شێوەیەکی گشتی لەسەر برنج دەژین، لە هەندێک لە وڵاتانی ئاسیادا، ساڵانە هەر نەفەرێک لە نێوان دوو بۆ چوار پاوەند برنج دەخوات، کەس نازانێت یەکەمجار لە کوێدا کشتوکاڵی برنج کراوە، بەڵام لەوە دەچێت لە باشوری هیندستاندا بووبێت، ئێمە بە دڵنیاییەوە دەزانین پێش هەزاران ساڵ لەو ناوچەیەدا کشتوکاڵی برنج کراوە، هەر لەوێشەوە پێش پێنج هەزار ساڵ بڵاو بووەتەوە، بۆ ڕۆژهەڵاتی چین، دوای ئەوە گوێزراوەتەوە بۆ وڵاتی ئێران و میسڕ.
لە سەدەی حەڤدەهەم دا برنج چۆتە ئەمریکای باکوورەوە، لەگەڵ ئەوەی خەڵکی ئەمەریکای باشوور ڕێژەیەکی کەم برنج دەخۆن، بەڵام گەنمیان پێ باشترە. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، هەریەک کەس ساڵانە لە دوو کیلۆ زیاتر برنج ناخوات، لە هەندێک لە وڵاتاندا ڤیتامین و مەوادی کانزایی بۆ برنجی توێک گیراوە زیاد دەکەن لە کاتێکدا برنج خۆی دەوڵەمەندە بە زۆربەی ڤیتامینەکان.
برنج بە زۆر ڕێگە بەکار دەهێنرێت وەکو چێشت، ئاردە برنجیش بەکار دەهێنرێت لە دروست کردنی، کەتیرە و نیشتاستە و پۆدرەی دەموچاو. لە ژاپۆن و چین و هیندستانیشدا، لە برنج، مەی و بادە دروست دەکەن.


سەرچاوەکان



618 بینین