کیشوەرەکان چۆن دروست بوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-25-16:38:00 - کۆدی بابەت: 2663
کیشوەرەکان چۆن دروست بوون؟

ناوه‌ڕۆك

کیشوەرەکان چۆن دروست بوون؟

گۆی زەوی دەکرێتە دوو بەشی زۆر گەورەوە کە بریتین لە ئاو و وشکانی، بەشە ئاوییەکەی پێی دەوترێت ''زەریاکان''، بەشە وشکانەکەشی پێی دەوترێت ''کیشوەرەکان''، جیهان بریتییە لە حەوت کیشوەر کە ئەمانەن: 

  • ئەوروپا
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکای باشور
  • ئەمریکای باکور
  • ئوسترالیا 
  • کیشوەری جەمسەری باشوور ''ئەنتارکیتا''

ئایا دەزانن ئەم کیشوەرانە چۆن دروست بوون؟

یەکەم کەس کە بیردۆزی لەسەر بنەماکی کیشوەرەکان دانا، ئەلفرێد وێنگلنەر بوو لە ساڵی ١٩١٢دا و بیردۆزەکەی بە ڕاماڵینی کیشوەرێکی زۆر مەزنیان پێک هێناوە کە گۆی زەوی بووە.
بیردۆزەکە دەڵێت: یەکەمین پارچە وشکانی پێک ''٢٥٠'' ملیۆن ساڵ بەدەر کەوتوە، بە ناوی ''بانجیا'' لە کۆتایی چاخی کاربۆنیدا. دوای نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ ئەو پارچە زەوییە، بوو بە دوو بەشی زۆر گەورەوە، بە بەشێکیان وتووە ''لاوراسیا'' و بە بەشەکەی تریش ''گوندووانالاند''. ئەم دوو پارچەیەش دەستیان کرد بە لە یەکتر دوور کەوتنەوە لە لاوراسیا، کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەوروپای ئاسیای ئێستا دروست بوون، لە ''گوندوانالاند''یش کیشوەرەکانی ئەمریکای باشور و ئەفریقا و ئوسترالیا و ئەنتارکتیکا دروست بوو.
لێکۆڵینەوە لەسەر پاشماوەی ڕووەک و خشۆکە لەناوچووەکان، لە کیشوەری جەمسەری باشوردا، زانایانی گەیاندۆتە ئەو باوەڕە پشتگیری لە بیردۆزی ''ڕاماڵینی کیشوەری'' بکەن. 
ئەو گەڕان و لێکۆڵینەوانە زانایانی بردۆتە سەر ئەو بیرۆکەیە کە ئەنتارکتیکا کیشوەرێکی گەرم بووە پێش ئەوەی ڕابماڵرێت بۆ ئەو شوێنەی ئێستای لە دەورو بەری جەمسەری باشوردا.
لێکۆڵیەنەوە هاوچەرخەکانیش ئەوەیان دۆزیەوە، کە کیشوەرەکان بەردەوام لە دۆخی ڕاماڵیندان.


سەرچاوەکان



3039 بینین