ئاوی سوێری دەریا

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-22:25:00 - کۆدی بابەت: 2687
ئاوی سوێری دەریا

ناوه‌ڕۆك

ئاوی سوێری دەریا

ڕۆژانە ئێمە تووشی ڕاستی تازەتر دەبینەوە سەبارەت بە گۆی زەوی، ئەو ڕاستیانەش دەمانخەنە بیرکردنەوە و ناشتوانین هیچ وەڵامێكی بۆ دابنێین، بۆ نموونە ڕآستی بوونی ئەو ڕێژە خوێ زۆرە لە دەریا و زەریاکاندا.
ئێمە نازانین ئەو خوێیە چۆن گەیشتووەتە ناوی ئەو دەریا و زەیایانە.
ئێمە دەزانین خوێ لە ئاودا دەتوێتەوە، لەبەر ئەوەیە دەگاتە زەریاکان لەگەڵ ئاوی باراندا، هەروەها لەسەر زەویش دەتوێتەوە و بە بەردەوامی دەچێتە ڕووبارەکانەوە.
بەڵام دەشێت ئەوە تەنیا هۆیەک بێت بۆ بوونی ئەو هەموو خوێیە زۆرە لە ناو زەریاکاندا؟
ئەگەر ڕووبارەکان وشک بکەن، ئەو خوێیەی لە بنیدا دەمێنێتەوە، بەسە بۆ دروست کردنی دیوارێک بە بەرزی ٢٨١،٥ کیلۆمەتر و بە ئەستووری ١٥٦٤ مەتر، چڕی خوێ لە دەریاکاندا لە نێوان ٣٪ بۆ ٣،٥٪ ـە.
بەڵام دەریا داخراوەکان وەکو دەریای سوور و سپی و ناوەڕاست ڕێژەی خوێ لە ئاوەکەیدا زیاترە لە دەریا کراوەکان.
دەریای مردوو کە ڕووبەرەکەی نزیکەی ٥٣١ کیلۆمەتری دووجا دادەپۆشێت دەوروبەری ١،٥٢٣،٠٠٠،٠٠٠ تەن خوێی تێدایە. لیترێک ئاوی دەریا نزیکەی ٣٠ گرام خوێی تێدایە.


سەرچاوەکان



991 بینین