تەباشیر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-21:43:00 - کۆدی بابەت: 2696
تەباشیر

ناوه‌ڕۆك

تەباشیر

لە ملیۆنەها ژووری پۆلدا، لە سەرانسەری جیهاندا، هەزاران مندال لە بەردەم تەختە ڕەشەکاندا دەوەستن بۆ ئەوەی بە تەباشیر بنووسن. هەروەها مامۆستاکانیش ناتوانن بە بێ یارمەتی تەباشیر هیچ کارێک ئەنجام بدەن.

ئایا دەزانیت تەباشیر لە بنەڕەتدا گیانلەبەر بووە؟

لە کۆندا ئاوی زەریاکان بە جۆرەها ڕووەکی وردە و گیانلەبەر سەردا پۆشراو بووە، لەوانە گیالنەبەری یەک خانە کە پێی دەوترێت ''کون کون'' گیانلەبەرێکی دەریایی لاکون کونە و کونەکانی لە قسڵ پێکهاتووە.
کاتێک ئەو گیانلەبەرە دەمرێت کونە ناسکەکانی دادەبەزێت بۆ بنی زەریا و بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار چینێکی ئەستوور لەو کونانە دروست دەبێت، ئەمەش بە ملیۆنەها ساڵ، ئەو چینە وردە وردە دەبێتە بەردێکی قسڵی نەرم کە پێی دەوترێت ''تەباشیر''.
چەندین گۆڕانکاری لەسەر ڕووی زەویدا ڕووی داوە، کە بووە هۆی وشک بوونەوەی بەشێک لەو زەویانەی کە لە ژێر ئاودا بوون، وەکو وشکبوونەوەی ناوچەی تەنیشتی کەناڵی ئینگلیزی، کە لە بنی دەریاکەوە چین چین تەباشیر کەوتە سەرەوە.
ئەمجا ئاوەکە بەشە وردەکەی پاڵاوت و لێشاوێکی لە تەباشیر لە شوێن خۆی بەجێ هێشت، دوو ناوچەی کەناڵەکە زۆر بەناوبانگ بوون، لێشوە تەباشیرییەکەی لای دۆقەر لە بەشە ئینگلیزییەکەوە لەگەڵ لای دیبی لە دیوی فەڕەنسی کەناڵەکەوە.
لە شوێنەکانی تری دونیاشدا گردۆڵکەی تەباشیری هەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو ناوچانە لە ژێر ئاودا بوونە، بەڵام باشترین تەباشیری سروشتی لە بەریتانیادایە. 
مرۆڤ سەدان ساڵە تەباشیر بەکار دەهێنێت، تەباشیری تەختە ڕەشیش دەبێت لەگەڵ مەوادی تردا تێکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی ورد نەبێت.
باشترین تەباشیریش بۆ تەختەڕەش ئەو تەباشیرەیە کە ٩٥٪ تەباشیرە.
لە ڕێگەی زیاد کردنی ڕەنگەکانەوە، دەتوانین هەر تەباشیرێک کە حەزمان لێیە بە هەر ڕەنگێک دەستمان بکەوێت.
کاتێک تەباشیر دەهاڕین و دەیشۆین و پاکی دەکەینەوە، پێی دەوترێت ''خاکە تەباشیری سپی''، دەتوانین لە دروست کردنی بەرهەمی تردا بەکاری بێنین، وەکو: کرێم، هەویر، دەرمان، کاغەز، هەویری ددان و هی تریش.


سەرچاوەکان



818 بینین